ئاب 13, 2020 09:46 Asia/Tehran
  • میشێل عەون: زیانی تەقینەوەکانی بەیرووت ١٥ ملیارد دۆلارە

میشێل عون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: ڕادەی زیاتی تەقینەوەکەی بەیرووت ١٥ ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، چوارەمی ئوت دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ھەمارێکی کەرەستەی سووتێنەر لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی دڵتەزێن لە ھەمارەکانی گردوپەڕی کە ھەڵگری دووھەزارو حەوتسەد تەن نیتراتی ئامونیۆم بوو، ڕووی دا.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ھەتا ئێستا لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە١٧١ کەس کوژراون و نزیکەی شەش ھەزار کەسیش بریندار بوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژێک بەرلەوە «مەروان عەبود» قایم قامی بەیروت ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ڕۆژی سێ شەممەی زیاتر لە ٢٠٠ کەس ڕاگەیاند بوو و وتبووشی کە کۆمەڵێکی زۆریش ھەروا بێ سەروشوێنن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تەقینەوەکانی بەیرووت و زیانەکانی کاریگەریی لە سەر گۆڕەپانی سیاسیی لوبنانیش ھەبووە، بە جۆرێک کە حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان کشانەوەی کابینەکەی خۆی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ