ئه‌یلوول 02, 2020 11:35 Asia/Tehran
  •  دیاری کرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی تازەی لوبنان

«موستەفا ئەدیب» بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی لوبنان ڕاسپێردرا.

دوای کۆتایی ھاتنی ڕاوێژەکانی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی لوینان، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان ،«موستەفا ئەدیب»ی بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی لوبنان ڕاسپارد.

فراکسیۆنەکانی «حیزبوڵڵا»و «ئەلموستەقبەل» لەو لایەنانە بوون کە لە ڕاوێژەکانی پەرلەماندا لە ڕاسپێردراوی پێکھێنانی مکابینەی تازە داکۆکییان کرد.

«موستەفا ئەدیب» لە یەکەم لێدوانی دا دوای ڕاسپێردرانی بۆ پێکھێنانی کابینەی تازە ھیوای خواست کە دەوڵەتی تازە بە زووترین کات دابمەزرێت.

دوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی مانگی ڕابردووی «بەندەری بەیرووت»، «حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی لوینان لەژێر گوشاری نێوخۆیی و دەرەوەیی دا وازی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوینان ھێنا.

سەرپەیڤ