ئه‌یلوول 15, 2020 11:35 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان :رێککەوتنی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتێکی گەورەی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆڤییە

دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە ھەڵوێستێکدا سەبارت بە سازانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی جەختی کرد: رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل بەهەموو پێوەرەکان خیانەتێکی گەورەی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆڤییە.

دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی فەڵەستین رایگەیاند: رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە لەگەڵ داگیرکەران خەیانەتێکی گەورەیە.

ئەم کەسایەتییە جیھانییە کوردە جەختی لەوە کردەوە کە لە ھەر ڕوویەک و بە ھەر پێوەرێکەوە لێکی بدەیتەوە بە تایبەت لە ڕووی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆڤییەوە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتە عەرەبییەکەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمێکی داگیرکەری وەک ئیسرائیل خەیانەتێکی گەورە دێتە ئەژمار.

جێگای ئاماژەیە دکتۆر عەلی قەرەداغی پێستریش وتبووی: رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداوی فارس لەگەڵ ئیسرائیل بەشێک لە رێککەوتن و "پیلانگێرییەکی نێوان دەوڵەتی جولەکە و سعودیە"یە کە دواتر رادەگەیەنرێت.

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان  داوای لە زانایانی سعودیە کرئووە کە خۆبان بە ھەڵەیەکی وەھا گەورەوە تێوە نەگلێنن.

سەرپەیڤ