ئه‌یلوول 16, 2020 06:56 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە پێتەختی بریتانیا

خۆپیشاندەرانی بەحرەینی بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا، بەرامبەر بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە عەرەبییە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ناڕەزامەندییان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، خۆپبشاندەرانی بەحرەینی ڕۆژی سێ شەممە بە ھەڵدانی دروشمی «نەمان بۆ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە»ی پاشای بەحرەین، «نەمان بۆ ڕژێمی ئالی خەلیفە» و «نەمان بۆ موحەممەد بن زاید» پاشمیری ئەبوزەبی لە بەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە لەندەن خوازیاری ڕوخانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بوون.

«ئۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١١ سپتامبەر باسی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەحرەین و ڕژێمی زایونیی کرد. «ترەمپ» لە توییتێکدا ڕایگەیاندئ: بەحرەین و ئیسرائیل لە سەر ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییەکانیان پێکەوە ڕێککەوتوون.

ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی جیھانی ئیسلام دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی بڕێک لە ڕژێمە عەرەبییەکانی ناوچەکە لەگەڵ ڕژێمی زایونی خێراتر بووەتەوە.

سەرپەیڤ