ئه‌یلوول 20, 2020 10:52 Asia/Tehran
  • دانپیاھێنانی رژێمی زایۆنی بە توانایی موشەکیی ئێران

باوکی پیشەسازیی موشەکیی رژێمی زایۆنی لە لێدوانێک دا دانی نا بە توانایی موشەکیی ئێران .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، یووزی رابین ناسراو بە باوکی پیشەسازیی موشەکیی رژێمی زایۆنی ، دانی نا بە توانایی سەربازیی ئێران و جەختی کردەوە پێشکەوتنی بەرنامەی فەزایی ئێران بابەتێکی جێی نیگەرانی بۆ رژێمی زایۆنیە . 

ئەو وتیشی : پێشکەوتنی خێرای ئێران لە گەشەپێدانی بەرنامە  فەزاییە ناسەربازی و سەربازیەکانی نیگەرانیەکی راستەقینەیە . ساڵی 2020 بۆ پرۆژە گەردونیەکانی ئێران ساڵێکی شاز و دەگمەن بووە . 

وەزاڕەتی دەرەوەی رژێمی زایونی بەر لەوە لە بەیاننامەیەک دا بەپەرۆشیی ئەم رژێمە لە پێشکەوتنی ئێران لە بواری موشەکیی راگەیاندبوو . 

سەرپەیڤ