ئه‌یلوول 21, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی سعودی 131 جار ئاگربەسی بەزاند

ئەرتەشی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، دەستدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 131 جار ئاگربەسیان لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن شکاندووە .

ئەرتەشی یەمەن رایگەیاند ، دەستدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بە وەکارخستنی 10فڕۆکەی جەنگی و 8 خۆفڕی سیخوڕی و هەروەها 28 جار تۆپباران و 84 حاڵەتی تەقە لە ئامانج گەلێک لە پارێزگەی حودەیدە ، ئاگربەس لەم پارێزگەیان بەزاندووە .

ئاگربەسی رێککەوتن لەسەرکراو لە سوید لە نێوان شاندی نێردراوی سەنعا و شاندی ریاز لە سەرلەبەیانیی سێشەممە 18 ی دیسامبری 2018 وە لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن دەسپێبووە بەڵام هاوپەیمانیی سعودی هەر رۆژ پێشێلی دەکات .

سەرپەیڤ