ئه‌یلوول 23, 2020 20:49 Asia/Tehran
  • موحەممەد عەبدوسسەلام: ڕژێمەکانی سەعودی و ئیمارات لە بری ڕژێمی زایونی شەڕ دەکەن

وتەبێژی بروتانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وتی: ھەتا ەو کاتەی کە ڕژێمەکانی سەعودی و ئیمارات لە بری ڕژێمی زایونی بەشەڕ دێن و لە باتی ئەوان ملوێنان دۆلاز خەرج دەکەن، ئەو ڕژێمە خۆی لە قەرەی ھیچ شەڕێک لە ناوچەکەدا نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئەلمەسیرە»،«موحەممەد عەبدوسسەلام» وتەبێژی بروتانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، وێڕای وەبیر ھێنانەوەی پێشینەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایونی و خەیانەت کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین، وتیشی: گەلی فەلەستین ھەر لە مێژە لە لایەن ئەو ڕژێمانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسراویل دا ئاسایی کردووەتەوە، کراونەتە ئامانج.

ئەم کاربەدەستە یەمەنییە وتیشی: مێژوو بە خراپترین شێوە باسی خەیانەتکاران دەکات و ئەوانەی وا ھانا بۆ باوەشی ڕژێمی زایونی دەبەن، توشی ھەل ومەرجێکی سوک و سەرشۆڕانە دەبن.

وتەبێژی بروتانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی وڵاتەکەی، وتی: ئەمریکییەکان و ڕژێمەکانی سەعودی و ئیمارات لە بەر ئەوە بژاردەی شەڕو دەست درێژکاریی سەربازییان ھەڵبژاردووە کە زانییان یەمەن خەریکە بەرەولای سەربەخۆیی ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

سەرپەیڤ