ئه‌یلوول 30, 2020 02:46 Asia/Tehran
  • شێخ عیسا قاسم؛ سازان لەگەڵ ئیسرائیل بە واتای دابڕان لە ئوممەتی ئیسلامە

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین، ئەمریکاو ئیسرائیلی بە دوژمنانی ژمارە یەکی موسڵمانان زانی و وتی: ئەوەی دەستی تێکەڵ بە ئیسرائیل بکات خۆی لە ئوممەتی ئیسلامی دابڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم، «شێخ عیسا قاسم»  ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین، داگیرکرانی سەرزەوییە عەرەبی و ئیسلامییەکان، ئاوارە بوونی گەلی فەلەستین و بەردەوامیی دڕندەکاریی زایونییەکان دژی فەلەستینییەکانی لەو ھۆکارو پاڵنەرە ھەرەگرینگانەی خەباتی دژی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە زانی.

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین، بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەرچەشنە دامەزراندنێکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بەستێن خۆشکەری زاڵ بوونی ئیسرائیل و ئەمریکاو لە ئەنجام دا پێکھاتنی ناپاوەجێیی لە ناوچەکەدا دەبێت، وتیشی: کاردانەوەی کۆمەڵگاکانی ئیسلامی بەرامبەر بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەبێ گەلێک پتەو بێت ھەتا وڵاتانی دیکە نەوێرن وەھا ھەنگاوێک ھەڵگرن.

سەرپەیڤ