سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوێت
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک و به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌نامه‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی میری کوێت، سه‌ردانی ئەم وڵاتەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک که پێکهاتبوو له‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، دارایی، پلاندانان و نوێنه‌ری هێزه سیاسییه‌کانی عێراق سه‌ردانی کو‌ێتی کرد و پرسه‌نامه‌ی عێراقی گه‌یانده «شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئەلسەباح» میری تازەی ئەم وڵاتە.
سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی «شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح»یشەوە ڕایگه‌یاند:ناوچه‌که و جیهان برا و که‌سایه‌تیه‌کی گرنگیان له‌ده‌ست دا، که سوربوو له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئاشتی.
ڕۆژی سێشه‌ممه «شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه لە تەمەنی ٩١ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد. لە وڵاتی کوێت دا بە بۆنەی ئەم ڕووداوەوە چل ڕۆژی ماتەمینیی گشتی ڕاگەیەندراوە.