تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی ئۆردۆن بەرامبەر بە باڵوێزی فەرەنسا سەبارەت بە سوکایەتیکران بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن بڵاوبوونەوەی وێنەی سوکایەتکەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە گۆڤاری «شارلی ئەبدۆ»ی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، « ئەیمەن سەفدی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن لە دیداری باڵوێزی فەرەنسا لە ئەمان وتی: سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە دینییەکان، کلتووری توندوتیژی، توندئاژۆیی و تیرۆریزم بەھێز دەکات، لە کاتێکدا کە ئیسلام ئایینی دلۆڤانی، ئاشتی و ڕێزنانەو کردەوەی توندوتیژو تیرۆریزم ڕەت دەکاتەوە.

«سەفدی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سوکایەتی کردن بە  پێغەمبەری ئیسلام(ص) و تەواوی پێغەمبەران لەژێر ناوی ئازادیی ڕادەربڕین جێگای قەبووڵ نییە، داوای ھاوپشتی و یەکانگیربوونی کرد بۆ بەرنگار بوونەوەی کلتووری ھەڵاواردنی ڕەگەزی و پاسەوانی کردن لە ئازادیی بیروڕاو ڕێزنان لە ئەنبیاو بیروباوەڕە ئایینییەکان.

سەرپەیڤ