تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 07:34 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ئۆردۆنییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی کردن بە ئیسلام

جەماوەری ئۆردۆن رڕۆژی سێ شەممە بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عەممان، سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆمارو میدیاکانی فەرەنسا بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کەسایەتیی بەرزی پێغەمبەری سەردار(ص) یان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، جەماوەری ئۆردۆن لەم گرد بوونەوەیەدا وێڕای ھەڵدانی دروشمی ئیسلامی، داوای بایکۆتی کەل و پەل و کاڵای فەرەنسییان کرد.

«ئەیمەن سەفدی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆردۆنیش ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی فەرەنسا لە عەممان، سوکایەتیی کاربەدەستان و میدیاکانی فەرەنسای بە پیرۆزایەتیی موسڵمانان بە تایبەت سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی بەرزو پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص)ی شەرمەزار کرد.

جێگای ئاماژەیە «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا  لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا وتبووی کە فەرەنسا لە سەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵمانان دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ