تشرینی دووه‌م 21, 2020 21:07 Asia/Tehran
  • بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ،  تەوەری سەرەکیی وتاردانی کاربەدەستان لە کۆبوونەوەی جی 20

کاربەدەستانی سێ وڵاتی عەرەبستان ، روسیا و چین لە وتارەکانی خۆیان دا لە دانیشتنی جی 20 کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێ ، لەسەر پێویستیی پێکھاتنی ئێرادەی جیھانیی بۆ بەرەنگاربونەوەی تەشەنای کۆرۆنا جەختیان کردەوە .

دانیشتنی ڤیدیۆیی سەرانی گروپی 20 بە میوانداریی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ شەممە بە وتاری پادشای ئەم وڵاتە دەستی بەکار کرد و سبەیش بەردەوام دەبێ . عەرەبستانی سعودی یەکەم وڵاتی عەرەبیە کە کۆبوونەوەی جی بیست تێیدا بەڕێوەدەچێ . 

ئەم جڤینە بڕیارە لە ژێر ناوی مسۆگەربوونی دەرفەتەکانی سەدەی 21 بۆ ھەموان و بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای  کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێ . 

رێکخەرانی کۆبوونەوەکە رایانگەیاند ، وڵاتانی ئەندامی گروپی 20 زیاتر لە 21 ملیار دۆڵار بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و 11 تریلیۆن دۆڵار بۆ داکۆکیی لە ئابووری جیھانیی تەرخان ئەدەن . 

سەرپەیڤ