نیسان 08, 2017 18:04 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر بنکەی ئاسمانیی \
    پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر بنکەی ئاسمانیی \"شەعیرات\" لە پارێزگەی حومسی سووریا

ئەمریکا سەر لەبەیانی هەینی بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گوماناوی سێشەممەی ڕابردوو بۆ سەر پارێزگەی ئەدلیب، ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی لە سەر دوو پاپۆڕی "یو ئس ئس ڕاس" و "ئو ئس ئس پورتەر" بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە حومس تەقاند.

دۆناڵد ترەمپ لە حالێکدا فەرمانی هاویشتنیی مووشەک  بەرەو سوریای دەرکرد کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان وەکوو تەنیا ناوەندیی  نێودەوڵەتی شەرعیەت دان بە شەڕ لە جیهان ، هیچ بڕیارنامەیەکیی لەمبارەوە دەرنەکردووە .

هەروەها کۆنگرەی ئەمریکا یش وەکوو تەنیا ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕەوشی جەنگیی بە دەوڵەتی ئەمریکا  ئیزنی پەلامار بۆ سەر سوریا ی. هەلبەت " بڕیارنامەی دەستەڵاتەکانی شەڕ" بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو ئیزنە ئەدات تەنانەت بە بێ ڕاگەیاندنیی شەڕ لە لایەن کۆنگرەوە ، فەرمانی کردەوەکانی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەکان بە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بدات . بەم حالەیش ، کۆنگرە دەبێ لە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگادار بێت  و وەها کردەیەک تەنیا بۆ نەهێشتنەوەی مەترسیی خێرا دژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و شارومەندانیی ئەمریکایی لە ناوەوە و یان دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت  . ئەوە لەحالێکدایە کە لە درێژەی پەلاماری کیمیاویی  رۆژی سێ شەممە بۆ سەر  شاری ئەدلەب لە سوریا ، هیچ هەرەشەیەکیی ڕاستەوخۆ ویان ناڕاستەو خۆ دژی ئەمریکا یان شارومەندانیی ئەو وڵاتە ئەنجام نەدراوە .

دوا بە دوای پەلاماری مووشەکی بەیانی  ڕۆژی جومعەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی ئاسامانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس  ٩ کەسی سیڤیل لە وان چوار منداڵ کوژراون و حەوت کەسی تر بریندار بوونە . پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا زەبرو زەرەری سەرنج ڕاکێشیشی داوە لە ماڵەکانی نێو گوندەکانی " ئەلحەمرات" ، " ئەلشعیرات" ، " ئەلمنزول" کە نیزیکن لە پێگەی ئاسمانی "ئەلشعیرات" .

پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریا
بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات"  لە پارێزگەی حومسی سووریا

دەوڵەتی ئێرانیش پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکەی سەربازی لە سورویا پێی داگرت: ئێران بە ئیدانە کردنی توندی هەرچەشنە کردەوەی سەربازی یەکلایەنە  و پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "شەعیرات" لە سووریا لە لایەن کۆپاپۆڕە ئەمریکاییەکان، بڕوای وایە ئەم چەشنە کردەوانە بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گومانلێکراو بۆ سەر "خان شێخوون" لە ئەدلیب کە خشتەی زەمەنی، هۆکارانی و کەسانێک کە سوودیان بە نسیب دەبێ  بە تەواوەتی لە کەشێکی تەماویدایە، دەبێتە هۆی هێزگرتنەوەی تیرۆریستانی ڕوو لە فەوتان  و ئاڵۆزکاوتر بوونی باروودۆخی سووریا و ناوچەکە.

سەرپەیڤ