ڕۆژی خوێناوی میسر
نیسان 09, 2017 18:39 Asia/Tehran
سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە میسر
سێ تەقینەوەی بەدوای یەکی ڕۆژی یەکشەممەی پارێزگاکانی قاهیرەو ئەسکەندەرییەی میسر، چل و شەش کوژراو و زیاتر لە سەت برینداری لێکەوتەوە.
دوو تەقینەوەی دەورووبەری کڵێسەکانی"المرقسیە"ی پارێزگای ئەسکەندەرییەو مارجرجسی شاری تەنتا لەباکوری قاهیرەو تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی پۆلیسی ئەو شارە، ڕووی دا کە گرووپی ڕەشەکوژی داعش بەرپرسایەتییەکەیان گرتە ئەستۆ.
زۆربەی وڵاتانی جیهان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەلامارە تیرۆریستییەکانی دوێنێ یەکشەممەی میسریان شەرمەزار کرد.