تەنگەی سهرنجڕاکێشی ئەرغەوان له ئیلام
گەشتێک بۆ تەنگەی سهرنجڕاکێشی ئەرغەوان له پاریزگای ئیلام
تەنگەی ئەرغەوان لە پارێزگای ئیلام و لە مەودای 3 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلامدا هەڵکەوتووە.
تەنگەی ئەرغەوان لە سەر رێگای چۆمێکدایە کە بە گوڵ و داری جوان بە تایبەت لە وەرزی بەهاردا جوانییەکی بێ وێنەی بەو ناوچە بەخشیوە و جۆراوجۆری ڕەنگەکان سەرەنجی هەر بینەر و گەشتیارێک بەرەولای خۆی ڕادەکیشێت.
ئەم تەنگەیە لە ڕیزی ناوچە کوێستانییەکانی ئەو پارێزگایە و زێدی سەرەکی دارۆچکەی ئەرغەوانی تەنگەی گاوزە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلامدا.
ناوچەی جوان و سەرەنج ڕاکێشی گاوز ئەمڕۆکە بە ناوی تەنگەی ئەرغەوان لە سەرەتای گەیشتن بە شاری ئیلامە و لە نزیکی قەزای میشخاسدا هەڵکەوتووە.
بەرینایی ئەم ناوچەیە 170 هەکتارە و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلامدا هەڵکەوتووە. بوونی دارستانی چڕوپڕی بەڕوو لە دوولای ڕێگاکە و شوێنی گەشتیاری و شاخ و کوێستانی بەرز و هەروەها چەشنی جۆراوجۆری گیانلەبەران و گژوگیا خۆڕسکەکان وەکوو گەوەن، کارگ و هتد بووەتە هۆی گەشە سەندنی پیشەسازی بەخێوکردنی هەنگ و بەرهەمهێنانی هەنگوێنی بەتام و بەناوبانگ لە ئیلامدا.