ته‌مووز 11, 2017 03:27 Asia/Tehran
  • نۆغرۆبوونی داعشی پڕچەک و،دەسپێکی ئاوەدان کرانەوەی خێرای مووسڵ

مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا، یەک لە سێ پارێزگە گرینگە سوننە نشینەکانی ئێراقە .

مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا، یەک لە سێ پارێزگە گرینگە سوننە نشینەکانی ئێراقە کە لە ژۆئەنی٢٠١٤وە لەلایەن تیرۆریستانی داعشی داگیرکرا.

شاری مووسڵ پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش
داگیرکرانی مووسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش له ژۆئەنی٢٠١٤ 

ئێستا سەرکەوتنی ئەو شارە گرینگ و ستراتژیکە دەبێ بەسەرکەوتنێکی مەزن بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق بزانرێ.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق له شاری مووسڵی کۆن کاتی ڕزگارکران

ئەو سەرکەوتنە ئەوەندە گرینگە کە تەنانەت بڕێک میدیای عەرەب لەوان کەناڵی ئەلمەیادین بەبڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی، هەواڵی ڕزگارکرانی مووسڵی ڕاگەیاند.

ڕزگارکرانی مووسڵ

سەرکەوتن بەسەر داعش و لەبەین بردنی داڕشتی داعشیی لە ئێراق، ڕووداوێکی مەزن و خاڵێکی وەرچەرخان لەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

ئەو خاڵە وەرچەرخانە ، تێکەڵاوێکە لەچەند فەکتەر و هۆکار.

یەکەم هۆکار، فەتوای مێژوویی ئایەتوڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراقە کە خوازیاری پێکهاتنی هێزی جەماوەری بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بوون.

ئایەتوڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق

فەکتەرێکی دیکە، وەلانانی ناکۆکییە سیاسییەکان لەلایەن گرووپە ئێراقییەکانەوە بەتایبەت لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوویە. ئەو کردەیە، بووبە هۆ تاکوو حکومەتی عەبادی هەموو هەوڵی خۆی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعشی وەک سەرەکیترین ئەولەویەت لەو وڵاتەدا چڕبکاتەوە.

هێزی جەماوەری گرووپە ئێراقییەکان دژی داعش

سێهەم هۆکار لەوبارەوە، داکۆکییە ناوچەیی و جیهانییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ئێراقە. بێگومان، زیاترین یارمەتی لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعشی لە ئێراق لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجامی گرت .

ئەنجامی یارمەتی لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعشی لە ئێراق لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران 

کە ئەوەش کەوتە بەرسەرنجی سەیید موحسین حەکیم ڕاوێژکاری سیاسیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق و گرینگیی پێدا

سەیید موحسین حەکیم لەوبارەوە ، سێ فەکتەر لە بنبڕکردنی داعش لەئێراق زیاتر لە فەکتەرەکانی دیکە بەگرینگ دەزانێ کە ، ئەو سێ فەکتەرانە بریتین لە؛ فەتوای ئایەتوڵا سیستانی، ڕاپەڕینی جەماوەر و لاوانی ئێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش وهەروەها یارمەتییە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەیید موحسین حەکیم ڕاوێژکاری سیاسیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق

خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئەگەرچی ڕزگارکرانی بەتەواوەتیی مووسڵ بەمانای کۆتایی کەڵکەڵەو سەودای جوگرافیایی داعش لە ئێراقە ، بەڵام داعش لەماوەی سێ ساڵ ئامادەبوونی ، دەسوەردانی کولتور و شووناسی جەماوەریی بەشێک لەناوچەکانی ئێراقی کردووە. بۆیە، حکومەتی بەغدا لە کەشی پاش داعش شایەتی خەسار و زیانگەلێک دەبێت کە کەمکردنەوەی شوێنهاتەکانی ئەو خەسار و زیانگەلە، پێویستی بە تەرکیز کردن و دووری کردن لە ڕەفتاری ئاژاوەگێڕانەیە.

هەرلەوبارەوە، حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئێراق لەسەر ئەو ڕایەیە کە "داعشی سەربازی کۆتایی پێهات، داعشی ئاسایشیش کۆتایی پێهات بەڵام داعشی فکری هەروا دەتوانێ بەردەوام بێت."

حەسەن دانایی فەر، باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئێراق

سەیید محەممەد سادق خەڕازی شرۆڤەکار و کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش لەسەر ئەو ڕایەن کە "دەبێ ئەو هەڕەشەیە لەبەرچاو بگیردرێ کە داعش بووەتە ئایدۆلۆژیاو فەرهەنگێک. ئەگەر ڕەوتی هێڵی خۆڕاگری بەردەوام نەکرێ، داعش سەرلەنوێ دەتوانێ زیان بە ناوچە بگەیێنێ. پێویستە ئەو یەکڕیزییە کە ڕووداوێکی دەگمەن و کەم وێنەیە لە ئێراقدا بپارێزرێ."

سەیید محەممەد سادق خەڕازی شرۆڤەکار و کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتی

ڕزگارکرانی مووسڵ، دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە کە ئێستا پاراستنی، یەکجار دژوارترە لە دەسخرانی.

پاش ڕزگارکرانی مووسڵ

هێنانەئارای پرس و بابەتی ئاژاوەگێڕانەی وەک بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و یان دەسپێکرانەوەی ناڕەزایەتییە دژە حکومەتییەکان و هیدایەتکرانیان لەلایەن بڕێک گرووپ ولایەن، دەتوانێ هاوڕێ بێت لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ژمارێک کەسایەتی و ڕەوت و لایەنی وەک پارتی هەڵوەشاوەی بەعس و جارێکی دیکە هەلی بوژانەوە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بڕەخسێنێ کە ڕەنگە پاشماوەکانیان جارێ لەئێراقدا مابن.

وڵاتی عێراق

 

 

 

سەرپەیڤ