ئاب 03, 2017 20:24 Asia/Tehran
  • ساڵەهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی عەشق، شەمسی شەمووس، ئیمامی ڕەزا (د.خ) پیرۆز بێت.

پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی ئیمام ڕه‌زا(ع)

یازدەهەمی مانگی زیقەعدە ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵەهاتی لە دایکبوونی یەکێک لە ڕۆڵە خۆشەویستەکانی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) واتە حەزرەتی عەلی ئیبنی مووسای ڕەزا (د.خ)

لە دایکبوونی یەکێک لە ڕۆڵە خۆشەویستەکانی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) واتە حەزرەتی عەلی ئیبنی مووسای ڕەزا (د.خ)- مەشهەد

 

هەزار سڵاو لە عەلی ئیبنی مووسای ڕەزا کە ئیمامی خوداناس و پاکە و حوججەتی خودایە لە سەر ئەوانەی لە گۆی زەویدا دەژین و ئەوانەش وا  لە ژێر گڵن.  ڕەحمەت و سڵاوێکی زۆر و بە بەرەکەت  و بەردەوام....

سڵاو لە تۆ ئەی ئیمامی هەشتەم، ئەی ڕۆڵەی پێغەمبەر و عەلی، ئەی جگەرگۆشەی حەزرەتی مووسای کوڕی جەعفەر و ئەی ئیمامێک کە هەمەموو ساتێک دڵمان لە ترپەدایە بۆ زیارەتی بارەگای پیرۆزت.

یەکەمی زیقەعدە ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵەهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (س) خوشکی بەڕێزی ئیمام ڕەزا (د.خ) و تا یازدەهەمین ڕۆژی ئەم مانگە کە ڕازاوەتەوە بە ساڵەهاتی لە دایکبوونی ئیمام ڕەزا (د.خ) لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێراندا، بە دەیەی کەرامەت ناودێر کراوە.

گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ڕەزا (ع) - مەشهەد

ئیمام ڕەزا لە ساڵی 148ی ک. مانگی لە شاری مەدینە هاتە سەر دونیا. ئەو بەڕێزە بە ڕێنوێنی باوکی بەڕێزی ئیمام مووسای کازم (د.خ) ئامادەی وەرگرتنی بەرپرسایەتی گرینگی ئیمامەت بوو. ڕەوشتی چاک، زانستی زۆر بڕوای پتەو بە خودا و سەرەنجدان بە خەڵک، لەو تایبەتمەندییانەی بوو وا ئیمام ڕەزا (د.خ)ی لە کەسانی تر جیاواز دەکردەوە.

بەردەوام گرینگایەتی دەدا بە کاروباری موسڵمانان و لە پێناو دەستەبەر کردنی پێداویستییەکانیان هەوڵی دەدا. سەردانی نەخۆشەکانی دەکرد و بە خاكەڕایی میوانی وەردەگرت. زانست و زانیاری هەرە زۆری ئیمام ڕەزا (د.خ) دەبووە هۆی ئەوەی کە بیرمەندان و زانایانی ئیسلام سەردانی بکەن. ئەو بەڕێزە لە ماوەی ئیمامەتی خۆیدا، زانایانێکی زۆری پەروەردە کرد و ئاسەوارێکی گرینگی لە بواری ڕاڤەکاری قورئان، حەدیس، ئەخلاق، ئەحکام و پزیشکی ئیسلامی لە خۆی بە یادگار هێشتووەتەوە.ئیمام لە تەمەنی 35 ساڵاندا پاش شەهید بوونی باوکی بەڕێزی  واتە حەزرەتی ئیمام کازم (د.خ)بەرپرسایەتی و رێبەرایەتی موسڵمانانی بۆ ماوەی 20 ساڵ وەئەستۆ گرت. ئیمام ڕەزا (د.خ) خاوەنی ڕەوشت و ئەخلاقێکی ڕازاوە بوو و بە هۆی ئەم خووخدەیە هۆگری زۆر هەبوو.

 گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕەزا (ع)  له شاری مەشهەد

یەکێک لەو نازناوانە وا ئیمامی هەشتەمی شێعەکان هەیەتی نازناوی ڕەئووفە. ڕەئووف بە مانای میهرەبانە. یەکێک لە نازناوەکانی دیکەی ئیمام ڕەزا (د.خ) عالیمی ئالی محەمەدە. ئەم نازناوە پیشاندەری شارەزایی ئەو حەزرەتەیە لەسەر زانستەکاندا.

ئیمام ڕەزا (ع)  ئیمامی  ڕەئووفە

ئیمام زانستێکی زۆری بوو و ئەم توانستە لە کاتی دانیشتن و باس و ڕاوێژی بەڕێزی لەگەڵ زانایانی ئایین و ئایینزاکانی دیکە زیاتر خۆی دەنواند.

ڕێوڕەسمی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) له مەشهەد

لە خودا داوا دەکەین ئێمە بخاتە سەر ڕێگای پڕ تیشک و ڕووناکی پێغەمبەر (د.خ) و ئالوبەیتی بەڕێزی ئەو حەزرەتە.

 

سەرپەیڤ