تشرینی دووه‌م 01, 2017 21:42 Asia/Tehran
  • دیداری رێبەری باڵای شۆڕش لەگەڵ پوتین و دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵیی کوماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان له تاران

چاوپێکەوتنی جیاجیای پوتین و ئێلهام عەلی ئێف سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا و ئازەربایجان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، له تاران بەڕێوەچوو. رێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری پوتین : ئەزموونی باشی هاریکاریی لە سوریا نیشانی دا دەکرێ ئامانجە هاوبەشەکان مسۆگەر بکرێن

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە دیداری ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیادا ، ڕاوەستاویی هاوبەشی تاران و مسکۆ لە بەرامبەر ترۆریستانی تەکفیری داکۆکی کراوی چەند وڵاتی بیانی خاوەنی ئەنجامی گرنگ زانی و فەرمووی : شکستی هێنانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لاگری ترۆریستان لە سوریا راستیەکی حاشاهەڵنەگرە بەڵام ئەوان هەروا خەریکی گەڵاڵە داڕشتن و پلان گێڕین ، کەوابوو چارەسەریی بە تەواوەتیی پرسی سوریا پێویستیی بە درێژەی هارکاری قایم و پتەو هەیە .

چاوپێکەوتنی پوتین لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ؛ هاریکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش لە دژی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و روسیاشی بە کەڵک زانی و فەرمووی : بێ لاکردنەوە لە بە پڕۆپاگەندەی نەرێنیی دوژمنان بۆ سست کردنی پێوەندیی وڵاتان ، ئێران و روسیا دەتوانن بایکۆتە ئەمریکیەکان بە شێوازی وەک سڕینەوەی دۆڵار و بە بەدیل دانانی دراوی نیشتمانیی لە سات و سەودای ئابووری دوو یان چەند قۆڵی ، پوچەڵ بکەنەوە و ئەمریکا تەریک بخەن .

دوای ئەم دیداره، دووهەمین دانیشتنی سێ قۆڵیی کوماری ئیسلامیی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵات دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە تاران بەڕێوەچوو.

دوهەمین دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان لە تاران

کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئیسلامیی ئێران، فدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان شەوی پێنجشەممە بە مۆر کردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش کۆتایی هات.

ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ و مۆر کرد

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش مۆر کردنی  ئەم بەیاننامەیە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئازەربایجان، باسی هاتنە دیی ئامانجەکانی یەکەم کۆبوونەوەی سەرانی سێ وڵات لە باکووی کرد و وتی: ئێران، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا هەوڵ دەدەن دوو بەژی ئەورووپا و ئاسیا لە ڕێگای کۆریدۆری نێودەوڵەتیی باکوور _ باشوورەوە گرێ بدەن بە یەکترییەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لە تاران کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەشداری بوون، بە دەربڕینی ئەمەی کە وەها تەگبیرێک دەبێ بە ڕوانگەی بەردنەوە _ بردنەوە ڕەچاو بکرێت وتیشی: تاران لە هەرچەشنە بیرۆکە و تەگبیرێک کە بەهێز بوونی پەیوەندی لەگەڵ مۆسکۆو باکوی لێ بکەوێتەوە، پێشوازیی دەکات.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە بڕیارە ئابوورییەکانی کۆبوونەوەکانی تارانیش وتی: سێ وڵات هەوڵ دەدەن پێوەندییەکی بانکی باشتریان هەبێ و لە بازرگانیی دوو و سێ لایەنەیاندا پارەی نیشتمانیی بەکار بێنن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی باشی تاران و مۆسکۆوباکو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پێی داگرت: دەریای خەزەر بەستێنی بەرەوپێش بردنی هاوکارییە سێ قۆڵییەکانی نێوان هەر سێ وڵاتەکەو شوێنی یەک بەهێز کردن و ڕەچاو کرانی بەرژەوەندی و هاوپشتیی گەلانی ئێران و ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجانیشە.

 دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران و روسیا و کۆماری ئازەربایجان لە تاران

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەر کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنە، هەنگاوێکی نوێ بۆ هاوکاری و پێوەندیی زیاتری نێوان تاران، مۆسکۆ و باکوویە، هیوای خواست لە کۆبوونەوەی داهاتوویی سەرانی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان لە مسکۆ هەنگاوی گەورەی زیاتر لە پێناو پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی سێ وڵات هەڵگیردرێ.

 

سەرپەیڤ