تشرینی دووه‌م 05, 2017 20:28 Asia/Tehran
  • پیلانی سعوودیەکان له پاش پەردەی لە کارکشانەوەی گوماناوی سەرۆک وەزیرانی لوبنان

لە کارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان؛ سناریۆیەکی نوێ لە پرۆژەی لە ئێران ترساندن

سەعد حەریری ڕۆژی شەممە /٤ی نۆڤەمبەر/ لە کردەوەیەکی پێشبینی نەکراودا خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کێشایەوە. ناوبراو لە کاتێکدا وازی لە پۆستەکەی هێنا کە لە عەرەبستانی سەعوودیدایە. ئەو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعەرەبییە بڵاو بوویەوە، ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی تۆمەتبار کرد بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان و ئاڵۆز کردنی ئەم وڵاتە.

 "سەعد حەریری"  سەرۆک وەزیرانی لوبنان  رۆژی  شەممە  لە عەرەبستانی  سەعوودی  لە پۆستەکەی  وازی هێنا.

بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە لەبەرچی حەریری لە کارکشانەوەی خۆی کاتێک راگەیاند کە لە ڕیازدا بوو و لەبەرچی بانگەشەی بێ بنەما و دووپات کراوەی سەبارەت بە ئێران کرایە بیانووی ئەم کشانەوەیە.

وادیارە هیچ پاسایەک بۆ راگەیەندرانی واز لە کارهێنانی حەریری لە عەرەبستانەوە لە ئارادا نییە، جگە لەوەی کە ئامانجی لەم کارە  پەیامێکی دیاریکراو و ڕوون لە لایەن سەعودییەکانەوە بووە.

بەڵام لە وەڵام بە پرسیاری دووەم بە سەرنج دانی ئەو قسە و لێدوانانەی لە سەعودییەکانەوە دەبیسترێ، ڕوون و ئاشکرایە کە عەرەبستان وەکوو دەورگێری سەرەکیی ئەم سناریۆیە هەوڵ دەدات بۆ نانەوەی ئاژاوە و بشێوییەکی نوێ لە لوبنان و ناوچەکە ئەویش بە ناوی ئێرانەوە.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ڕەت کردنەوەی قسەکانی حەریری دژ بە دەوری ئێران لە ناوچەکەدا ڕایگەیاند؛ دووپات کردنەوەی تۆمەتی بێ بنەما و درۆ و دەلەسەی زایۆنییەکان، سەعوودییەکان و ئەمریکاییەکان دژ بە ئێران لە لایەن سەرۆک وەزیرانی واز لە کارهێناوی لوبنان سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەم واز لە کارهێنانە سناریۆیەکی نوێیە بۆ ئاژاوەگێڕی و بشێوی نانەوە لە لوبنان و ناوچەکەدا.

بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

قاسمی پێی داگرت: ئێران بەردەوام خوازیاری پاراستنی ئاشتی و پاوەجێی لە وڵاتانی ناوچەکەدا بووە و قازانج و بەرژەوەندیی خۆی لە ئاسایش، پاوەجێی و ڕەونەقی ئابووریی هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەدا دەبینێ و هەر بەم بۆنەشەوە خەباتی دژ بە ئاڵۆزی، ناپاوەجێی و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ئارامی و ئەهوەنیی هەموو وڵاتانی کردووە بە ئەولەوییەتی سیاسەتە ناوچەییەکانی خۆی.

شرۆڤەکاران و شارەزایان وشدار دەدەن کە پەرەسەندنی شەڕ و کێشەی نوێ ئامانجی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ناوچەیە پاش تیاچوونی داعش.

سامی نادر؛ سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیکی لوبنان کە لە لوبناندایە بیر و بۆچوونی خۆی لەم بارەوە بەم لەونە دەدرکێنێ و دەڵێ: ئەندامانی حیزبوڵڵا ئەندامی دەوڵەتی لوبنان و وازلە کارهێنانی حەریری بۆ لاواز کردنی نوێنەرایەتیی یاسایی ئەم گرووپەیە.

سامی نادر؛ سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیکی لوبنان
ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان

ئەسغەر زارعی کارناس پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش لە وتووێژی تایبەتی لەگەڵ هەواڵنێری سیاسیی ئیرنا سەبارەت بەو تۆمەتانەی حەریری خستیە پاڵی ئێران، وتی: ئەو داکۆکییەی ئێران بۆ دامەزرانی هێوری و ئاسایش لە لوبنان ئەنجامی داوە بۆتە هۆی تووڕەیی عەرەبستان، هەر بۆیە بەم بانگەشەیە دەیانەوێ ئێران تۆمەتبار بکەن بەوەی کە بەنیازی ناپاوەجێ و ناهێور کردنی ناوچەکەیە.

ئەسغەر زارعی کارناس پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست

هەروا کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی کرد واز لە کارهێنانی لەناکاو و پێشبینی نەکراوی سەعد حەریری پیشاندەری یاری کردنی ئەو لە سناریۆیەکدایە کە ناحەزان و دوژمنانی ناوچەکە دایانڕشتووە؛ و سەرکەوتووی ئەم سناریۆیەش ڕژێمی زایۆنییە کە بوونی خۆی بەستۆتەوە بە کێشە و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە.

بێ گومان خۆراگری لە لوبنان، سووریا و ئێراق ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی هەستیار و کۆتایی خەباتی دژ بە داعش و گرووپە تەکفیرییەکان. ئەوەش ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم ڕووداوانە دڵخوازی ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژێمی ئیسراییل نییە و لەگەڵ ئامانجەکانی ئەوان لە ناوچەکە نایەتەوە؛ هەر بۆیە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ لاواز کردن و تیابردنی بەرەی خۆڕاگری. پرۆسەی ڕووداوە سیاسییەکان لە ناوچەکە پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم سناریۆیە دەتوانی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی زۆر ڕووداو و گۆڕانکاریی نوێ لە ناوچەکەدا.

 

سەرپەیڤ