تشرینی دووه‌م 08, 2017 16:06 Asia/Tehran
  • گەورەترین کۆبوونەوەی جیهانی لە ئەربەعین

ئەربەعینی حسەینی، رۆژی ٢٠ مانگی سەفەر و چەلەمین رۆژی ڕووداوی عاشورا و شەهادەتی ئیمام حسەین (ع) و ٧٢ کەس لە یارانی ئەمەگدار و بێ هاوتای ئەوە .

ئەربەعینی حسەینی، رۆژی ٢٠ مانگی سەفەر و چەلەمین رۆژی ڕووداوی عاشورا و شەهادەتی ئیمام حسەین (ع) و ٧٢ کەس لە یارانی ئەمەگدار و بێ هاوتای ئەوە . ڕۆژێک کە یەخسیرانی کەربەلا لەکاتی گەڕانەوەیان لە شام ، بۆ زیارەتی بارگای پاکی ئیمام حسەین (ع) هاتوونەتە کەربەلا. سەرجەم دەزگای حکوومەتی بەنی ئۆمیە و دوای ئەوان بەنی عەبباس ، بۆ تەریک خستنەوەی و لە تاریکی ڕاگرتنی مەسەلەی عاشورا ، هەوڵیان داوە تا وای بۆ بچن حسەین (ع) بە دژی دەزگەی دادگەری و حکوومەتی ئیسلامی و بۆ دونیا ویستی ڕابووە !!

بارەگای پاکی ئیمام حسەین (ع) له کەربەلا

هەندێک کەسیش ئەم پرۆپاگەندە درۆو دەلەسانەیان قەبووڵکردووە. هەر بۆیە پێشوایانی ئیلاهی بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو فەرمانگەلێکیان داوە. و زیارەتی ئەربەعین یش یەکێ لە هەمان فەرمانەکانە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ناوی حسەین(ع) .

ئەربەعین ، هاواری مەزلوومانی عالەم و دەنگی بەرزی مۆستەزعەفانی جیهانە و ئێستا شاڵاوی ئینسانەکانی ئەویندار لە هەموو لاوە لەبەر تاسەباریی بۆ زیارەتی یار بەرەو ئۆقیانووسی بێ سنووری نەجەف تا کەربەلا  دەڕۆن.

ئەربەعین ، هاواری مەزلوومانی عالەم و دەنگی بەرزی مۆستەزعەفانی جیهانە

دوژمنان و ئەشقیای زەمان ، حسەین (ع)یان  شەهید کرد تا ناوو نیشانیی لەئاست جیهان دا بسڕنەوە ، بەڵام نەیاتوانی نوری خوداوەند بکوژێننەوە و ڕۆژ بۆ رۆژ ژمارەی ئەویندارانی حسەین (ع) زۆرتر بووە ودەبێتەوە . بەلەونێک لە وەسفی ئەوان لە ئایەتی ٨ سورەتی صەف بەو چەشنەیە : " ئەوان گە رەکیانە نوری خوداوەند بە دەمی خۆیان بکوژێننەوە، بەڵام خوداوەند نوری خۆی تۆکمە تر  دەکاتەوە هەرچەند کافرەکان، پیان خۆش نەبووبێت "

هەر ئێستا کۆبوونەوەی پڕ شۆری ئافرەتان و پیاوانی ئەوینداری حسەینی  کە تەنیا شیعەکان و موسولمانایش نین بەڵکوو ئازادیخوازانی جیتهانیشیان تیا دایە لەو ڕێ وڕەسمە دا بەشداری دەکەن. لەو ڕێ وڕەسمە دا کەسان و اتقمی جۆر بە جۆر لە ناوچەکان، ڕەگەزەکان و سەلیقەی جۆر بە جۆر لەتەنیشت یەکتری دان و یەکێتی و هاودڵی ئەوان تەشک دەگرێت و دڵەکانیان لە یەکتری نزیک دەبێتەوە .

هەر ئێستا کۆبوونەوەی پڕ شۆری ئافرەتان و پیاوانی ئەوینداری حسەینی  کە تەنیا شیعەکان و موسولمانایش نین بەڵکوو ئازادیخوازانی جیتهانیشیان تیا دایە لەو ڕێ وڕەسمە دا بەشداری دەکەن.

بەیەک گەییشتن و هاودڵی کەسان و تا قمەکان، وەکوو دابێکی هەمووساڵە ، دەتوانێ لەمەڕ بوژاندنەوەی ماک و شووناسی ئیسلامی و ڕەدکردنەوەی ماک و شووناسەکانی ساختەی هۆزی- نیشتمانی رۆڵێکی هەرە گرنگی هەبێت. ئایەتۆڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لەم بارەوە دەفەرمێ: " لەئەربەعینی حسەینی ملوێنان ئینسان لەتەنیشت یەکتری دان؛ خودی ئەو چالاکییە مەزنەی ژمارێک لە موسولمانەکان- هەڵبەت تایبەت بەشیعە نەبووە، سۆننیەکانیش بوون-کە لە دونیا دا ڕەنگدانەوەی بووە، کورنشیان کرد؛ ڕێزیان گرت ؛ ئەویان وەک گەورەترین کۆبوونەوەی عالەم زانیوە . رێو ڕەسمی ئەربەعین کەربەلا بووەتە بارستایەک لەمەڕ تەبلیغی جیهانی ئیسلام، بارستایەک وەکوو ڕێو ڕەسمی حەج لەمەککە، بەڵام بە شێوازێکی قووڵتر لەویش. ئەمڕۆکە ئەربەعین تەنیا کۆبوونەوەیەکی شیعی نییە بەڵکوو لەو دا ئەهلی سۆننەیش بەشدارن و تەنانەت لاگرانی ئایینەکانی تریش تیادا بەشداری دەکەن ئەوە چالاکییەکی گەورە و جیهانییە کە لە ئاسیا و ئەوروپا وئافریقا تیا دا بەشداری دەکەن .

رێو ڕەسمی ئەربەعین کەربەلا بووەتە بارستایەک لەمەڕ تەبلیغی جیهانی ئیسلام

داب ونەریتی جوانی پیاسەکردن لە ئەربەعین لەسەر هەوڵی کاروانی چووکی ئالۆبەیت (ع) و جابێربن عەبدوۆڵا ئەنساری بناغەڕێژی کراوە و هەر ئێستایش ئەو چالاکییە وەکوو گەورەترین چالاکیی جەماوەری لە ئاست جیهانی لێهاتووە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: سوپاس بۆ خودا بەملوێنان کەس لە خەڵکی ئێران و ئێراق و خەڵکانی دیکە ، ئەو ڕێگایە دەپێون.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە پیاسەی ئەربەعینی حوسێنی(ع) یەک لە ڕووداوە شاز و هەرە هەڵکەوتووەکانە کە خودا بۆ پەیڕەوان و هۆگرانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) ی ڕەخساندووە، فەرمووی: دەبێ سوپاسی خوداوەندی باریتەعالا بکەین لەبەر ئەو نێعمەتە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: بزاڤی مەزنی ئەربەعینی حوسێنی(ع) هێمایەکی یەکجار جوان و پڕشکۆ لەئامادەبوونی پەیڕەوان و هۆگرانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت(ع) ـە.

سەرپەیڤ