کانونی دوھەم 09, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران

بەشداربووانی دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران پێی داگرت: سیاسەت و خۆوەردانی زلهێزانی واوەناوچەیی نەک هەر یارمەتی نەداوە بە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە، بەڵکوو بۆتە هۆی ناهێوری و ناپاوەجێی لە ناوچەدا.

تاران پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، میوانداری دووھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو. ئەم کۆنفرانسە  بە بەشداریی کاربەدەستانی سیاسی، ئاسایشی و توێژەرانی ٤٩ وڵاتی جیهانی دوێنی دووشەممە لە تاران بەڕێوە چوو..

تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران  میوانداری دووھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا

ڕۆژئاوای ئاسیا لەو ناوچە سەرەکییانەی سەرھەڵدانی قەیران لە جیھاندایە کە بڕێک لە گرفتەکانی چەندین دەیەیە کە درێژەی ھەبووەو قەیرانە تازەکانیشی پەرە پێ داوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران ئاماژە کراوەتەوە باروودۆخی هەستیاری هەنووکەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و هاتووە: وێڕای کەم بوونەوەی هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانی وەک داعش، هەندێ سیاسەتی نادرووستی زلهێزانی ناوچەیی و واوەناوچەیی لەوان سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئاسایشی ناوچەی بەرەوڕووی هەڕەشە و مەترسیی تازەسەرهەڵداو کردووە.

دووھەمین کۆنفرانسی ئاسایشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا

ئەم بەیاننامەیە هەروەها رادەگەیەنێ: بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێبەرکێی چەکەمەنی لەڕادەبەردەر و کۆنترۆڵ نەکراو، خۆوەردانی سەربازیی زلهێزانی واوەناوچەیی، توندڕەوی و تیرۆریزم، دواکەوتوویی ئابووری و مەترسییەکانی ژینگەیی، ڕۆژاوای ئاسیا پێویستی بە ئاسایشێکی گشتداگر و تۆکمە و تەواو و دڵخوازی هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە.

بەشداربوانی دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران، شەرعییەت دران بە بەیتولموقەدەس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنییان لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بە هۆکاری بڵێسە سەندنی ئاگری کێشە و ناکۆکی و قەیران لە ناوچەکەدا زانی و جەختیان کرد لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین لەوان مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ زێد و نیشتمانی خۆیان، کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی و پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین بە پێتەختیی بەیتولموقەدس.

لە بەیاننامەی کۆتایی دووەم کۆنفەرانسی ئاسایشیی تاران، هەروەها هاتووە؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خەباتی بێ بڕانەوە دژ بە تیرۆریزم لە ناوچە، ئاسایش و هێوری وڵاتانی دراوسێ لە ڕۆژاوای ئاسیا بە ئاسایش  و هێوری خۆی دەزانێ و هەوڵ دەدات لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بۆ وەڕیخستنی نەزم و دیسیپلین و سیستەمێکی ئەمنیی پاوەجێ هاوکاری بکات.

سەرپەیڤ