نیسان 10, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی  گەڕانەوە، بووەتە مۆتەکەیێک بۆ ئیسرائیل

ڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوەی فەلەستینییەکان

ڕەخنە و ناڕەزامەندی فەلەستینییەکان لە دژی ڕژێمی زایونی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لە چوارچێوەی ڕێپێوانی گەڕانەوە، پەرەی سەندووە، هەروا بەردەوامە و ئەم هەنگاوە بووە بە مۆتەکەیێک بۆ زایونیستەکان.

هەزاران کەس لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە، لە ڕۆژی هەینی 30ی مارس ڕێککەوت لەگەڵ ڕۆژی زەوی، ڕێپێوانی ئاشتیخوازانەی "مافی گەڕانەوە"یان دەس پێ کرد. تاکوو ئێستا لەم ڕێپێوانە ئاشتیخوازانەیە کە بەرەوڕووی پەلاماری زایونیستەکان بووەتەوە، هەزاران فەلەستینی بە گوللەی جەنگی لە خوێنی خۆیاندا گەوزێنراون.

 "ڕێپێوانی گەڕانەوە" خاوەنی لایەنی جۆراوجۆر و هەڵگری چەند پەیامی ئاشکرایە. یەکەم پەیامی ئەم ڕێپێوانە ئەمە بوو کە نەتەوەی فەلەستین زیندوون و هەر هەوڵێک بۆ قەیران نانەوە و بەردەوام کردنی گەمارۆ لە دژی نەتەوەی فەلەستین، بە ئامانجی دوور کردنەوەیان لە پرسی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئیسرائیل هەرگیز ئەنجامێکی بەدواوە نابێت. لە پەیامەکانی دیکەی ئەم ڕێپێوانە ئەمەیە کە گەلی فەلەستین ئەتوانێ شێوازێکی داهێنەرانە بگرێتە بەر بۆ بەەنگاربوونەوەی زایونیستەکان و هەروەها سەرەنجی بیروڕای گشتیی جیهان بەرەولای ئازار وسەخڵەتییەکانی خۆیان و جینایەتەکانی ئەو ڕژێمە داگیرکەرە ڕابکێشێ.

ئەم ڕووداوە گەورەیە بۆ زایونیستەکانیش هەڵگری ئەم پەیامەیە کە تێپەڕینی نزیک بە 7 دەیە لە ئازار و ئاوارەیی، قەت نابێتە هۆی ئەوەی کە فەلەستینییەکان مافی خۆیان لە وڵاتەکەیان و سەرزەوییەکەیاندا، لە بیر بکەن. هەروەها ئەم ڕێپێوانە پەیامێکی دیکەشی هەبوو کە ڕوو لە ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بوو، لەمەڕ ئەوەی کە ئەوشتەی وا بە "سات و سەودای سەدە" ناودێر کراوە و هەروەها هەنگاوەکەی ئەو لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی هەرگیز بە بێ وڵام نامێنێتەوە و بەروەڕووی وڵامی بەبڕشتانەی گەلی فەلەستین دەبێتەوە. شاڵاوی نوێی ناڕەزامەندییەکان بووەتە هۆی پەرۆشیی زایونیستەکان و هاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئەمریکا.

ڕۆژنامەی زایونیستیی مەعاریۆ لە ژومارەی ڕۆژی هەینی خۆیدا، دۆخی کەرتی غەززەی گەمارۆدراوی بە مەنجەڵێکی هەڵمی شوبهاند کە هەڵمەکە تێیدا کۆبووەتەوە و لە حاڵی تەقینەوەدایە. لە ئاوەها کەشوهەوایێکدا گەلی فەلەستین پێداگرییان هەیە لە سەر مافی گەڕانەوە و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانیش ئەو مافەیان پشت ڕاست کردووەتەوە کە یەکێک لەوانە بڕیارنامەی 194ی دەسەمبەری 1948ە کە پێداگری هەیە لەسەر ئەم مافە.

ڕێپێوانی گەڕانەوە گیانێکی تازەی بەخشیوە بە خەباتی فەلەستینییەکان. ئەم خۆپیشاندانە کاردانەوەیێکی بەبڕشتانەیە بە هەوڵی هەندێک لە ڕژێمە کۆنەپەرەستە عەرەبییەکان، بە مەبەستی نزیک بوونەوە لە ڕژێمی زایونی و هەروەتر هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە پێناو سڕینەوەی ئامانجەکانی فەلەستین لە چوارچێوەی "سات و سەودای سەدە".

ئەم ڕێپێوانە زایونیستەکانی تووشی سەرلێ شێواوی کردووە و لە ڕاستیشدا بۆ فەلەستینییەکان وەکوو سەرکەوتنێکی گەورە دێتەئەژمار لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

 

سەرپەیڤ