ساڵڕۆژی شه‌هید کرانی ئیمام مو‌سا کازم(ع)
ئەمڕۆ پێنج شەممە بیست و پێنجی مانگی ڕەجەب ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵهاتی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم (ع) ئیمامی حەوتەمی شیعەکانی جیھان.
حەزرەتی ئیمام مووسا کازم (ع) ناسراو بە کازم و بابولحەوایج و عەبدی ساڵح لە ڕۆژی یەکشەممە حەوتی مانگی سەفەری ساڵی سەدو بیست و هەشتی کۆچیی مانگی لە گوندی ئەبوا لە نێوان مەککە و مەدینە لە دایک بووە.
حه‌ق و به‌تاڵ له به‌رانبه‌ر یه‌ک و دژ به‌یه‌کن. به حوکمی ئاوه‌ز و شه‌ریعه‌ت ده‌بێ رازاوه بین به حه‌ق و دوور بینه‌وه له به‌تاڵ. ده‌بی حه‌ق بڵێین و حه‌ق جێبه‌جێ بکه‌ین و دوور بینه‌وه له به‌تاڵ و به جێی بهێڵێن.
بۆ حه‌ق بێژی و رازاوه بوون به حه‌ق ده‌بێ حه‌ق بناسین و له سنوره‌کانی ئاگادار بین. ده‌بێ به‌تاڵ و ره‌هه‌نده‌کان و راستییه‌کانی بناسین و لێی ده‌رباز بین.
ئیمام مو‌سا کوری حه‌زره‌تي‌ئيمام‌جه‌عفه‌ر(ع) به یه‌کێک له په‌يره‌واني خۆی فه‌رموويه‌تي؛ له خودا بترسه و عیباده‌تی خودا بکه و حه‌ق بڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بفه‌وتێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتنی حه‌ق رێگای رزگاريی تۆیه. خودا بپه‌ره‌ستەو ده‌ست له به‌تاڵ هه‌ڵگره و به جێی بهێڵه ئه‌گه‌ر چی رێگای ده‌ربازبووني‌تۆی تێدابێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوچوونی تۆی تێدایه.
به پێی ئه‌و حه‌دیسه‌ی ئیمام کازم(ع)له نێوان خواپه‌ره‌ستی و حه‌ق خوازی له لا‌یه‌ک و دوور که‌وتنه‌وه له به‌تاڵ له لایه‌کی دیکه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه. حه‌ق خوازی و دوور که‌وتنه‌وه له به‌تاڵ نیشانه‌ی خواپه‌ره‌ستییه. له‌مرووه‌وه چه‌مک و مانای حه‌ق و به‌تاڵ ده‌بێ له ئاراسته‌ی وه‌حیي ئیلاهی و ده‌ستوری شه‌ريعه‌تدا فێر بین.
سه‌رچاوه‌ی حه‌ق خودایه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ناسینی حه‌ق و به‌تاڵیش قورئان په‌رتووکی خودا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا(ص) و عیتره‌ت و ئالی به‌یتی ره‌سوڵەڵڵا(ص)-ه. رزگاريی راسته‌قینه و رزگاريی ئاخیره‌ت له کوتنی حه‌ق و حه‌ق خوازیدایه. له نێوچوونی راسته‌قینه‌ش له کوتنی به‌تاڵ و به‌تاڵ خوازیدایه.ئه‌و کات که حه‌ق وتن ئاوێته‌ي له نێوچوونی رواڵه‌تی و حاشاكردني رزگاريی رواڵه‌تی دنياييی لێ بكه‌وێته‌وه ، ته‌نیا مرۆڤی باوه‌ر به خۆ‌و له‌خوداترس دیسان حه‌ق ده‌ڵێ و له به‌تاڵ دوور ده‌كه‌وێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ری به‌و به‌ڵێنییه ئیلاهییه هه‌یه که هه‌مووکات رزگاريی راسته‌قینه له وتنی حه‌ق و له نێوچوونی راسته‌قینه‌ش له به‌تاڵ خوازیدایه. به‌م پێيه له نێوچوونی هه‌تاهه‌تایی له ئاخيره‌ت و جه‌هه‌نه‌م له به‌تاڵ خوازیدایه و رزگاريی پاوه‌جێ و هه‌ميشه‌ييش هه‌ر له ئاخيره‌ت و به‌هه‌شت له حه‌قخوازیدایه.
ئیمام مو‌سا کازم(ع) له‌و حه‌دیسه‌دا فه‌رمانی به په‌يره‌واني ئالی به‌یت(ع) داوه كه حه‌ق بڵێن و له به‌تاڵ دوور که‌ونه‌وه. فه‌رمانی جوانی'قل الحق' و راسپارده‌ی'دع الباطل' به دوای 'اتق الله'، هاوته‌ريبي و رێکبوونی ته‌قوا له‌گه‌ڵ حه‌ق وتن و دوور که‌وتنه‌وه له به‌تاڵ روون ده‌کاته‌وه.....
ساڵرژۆی شه‌هاده‌تی ئیمام مو‌سا کازم (ع) له هه‌موو رێبواراني رێبازي حه‌ق‌و راستي‌و به‌رنگاربوواني ناحه‌ققي‌وبه‌تاڵ سه‌ره‌خۆشیی ده‌که‌ین.