ته‌مووز 17, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی ترەمپ – پووتین، پیشاندەری گۆڕانکاریە یاخود شانۆیێکە بۆ پڕوپاگەندە

دیداری سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا وئەمریکا لە هلسینگی

سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا وئەمریکا لە دیدارو چاوپێکەوتنی خۆیان لە هلسینکی پیداگریان کرد لەسەر پێویستی هاوکاریی دوو وڵات لەمەڕ پرسە جۆربەجۆرەکان.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە تەماوی بوونی کەشی پێوەندییەکانی نێوان مسکۆ و واشنتۆن لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا وتییشی: " جیهان چاوی بڕیوەتە وتووێژە کانی ئێمە، هەر بۆیە دەبێ پێوەندییەکی باشترمان پێکەوە هەبێت.

ڤیلادمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕوسیاش لە کاتی دەسپێکرانی ئەم دیدارەدا وتی:  ئێستاکە کاتی ئەوەیە کە بە وردبینییەکی زیاترەوە لەسەر  پەیوەندییەکانی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا ولەمەڕ پرسە جۆربەجۆرەکانی جیهانی وتووێژ بکەین.

سەرۆکی ڕووسیا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هاوتای ئەمریکی خۆی لەبەر کشانەوەی ئەم وڵاتە لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی وتی : مۆسکۆ نیگەرانییەکانی لەم بارەوە ڕاگەیاندووە.

ولادیمیرپوتین لە پرێس کونفرانسی هاوبەش لەگەڵ دوناڵد ترەمپ، وتی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەتایبەت بە هەبوونی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی، زاڵە بەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران  و ماکی ئاشتیانە بوونی چالاکی ناڤۆکیی ئێران ، دەستەبەر دەکات  . 

ئەم چاوپێکەوتنە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە هەر دوو وڵات لەسەر گەلێک پرسی جۆراوجۆر پێکەوە جیاوازی بیروڕایان هەیە.

ترەمپ بە چاوپۆشی کردن لە ڕەخنە گرتنی پوتین لە هەڵوێستی دژە بەرجامانەی  وتی :  پەیوەندی ئەمریکا و ڕووسیا  هیچکات  ئەوەندە  ئاڵۆز نەبووە بەڵام  ئەمەش لە چەند کاتژمێر لەمەوبەرەوە گۆڕدراوە.

ئەمریکییەکان لە هەوڵی ئەوەدان بە هەڕەشە و گوڕەشە لە خەنیمە سیاسی – ئابوورییەکانی خۆیان  و لەوانە ڕووسیا، جێ و شوێنی خۆیان وەکوو تاقە زلهێزی پاش هەڵوەشانەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی، پاوەجێ بکەن.

دانیشتنی سەرانی ئەمریکا و ڕووسیا، بەرجەوەندی چاک بوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات نانەخشێنێ. ئەم دوو هەنگاوە پیشان دەدات کە ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی بۆ چاکسازی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مسکۆ ڕێگایێکی دژواریان لە پێشدایە.

لە ئاوەها هەلومەرجێکدا ڕێککەوتن ئەویش بەو چەشنەی وا ترەمپ باسی لێ دەکات، بە دوور لە چاوەڕوانییە، مەگەر ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، وەکوو چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رێبەری کۆریای باکووری، ئامانجی پڕوپاگەندە و بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنەکان هەبێت.

 

 

 

سەرپەیڤ