ئاب 11, 2018 02:16 Asia/Tehran
  • پەلاماری دڕندانەی دەسدڕێژکارانی سەعوودی بۆسەر پاسێکی هەڵگری منداڵان لە یەمەن

ڕێژە و ئاماری کوژراوانی پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان بۆ سەر پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە شاری "زەحیان"ی پارێزگای سەعدە گەیشتە ٥٥ کەس.

دەسدرێژکارانی سەعودی ڕۆژی پێنجشەممە پاسێکی هەڵگری منداڵانی یەمەنیان لە شاری "زحیان " سەربە پارێزگەی سەعدەیان لە باکووری یەمەن ، دایە بەر پەلاماری مووشەکی.

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی دەیان کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر شاری "زحیان"  پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنیش کەوتە بەر پەلامار که لانیکەم 55 کوژراو و 79 برینداری لێکەوتەوە کە زۆربەیان منداڵن.

"محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵلا لە کاردانەوە بە جەنایەتی نوێی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن وتی: دەسدرێژکاران بە پاسا دانەوەی ئەو جەنایەتانە، ئەوپەڕی ڕەزیلی و ناجوامێریی خۆیان نیشان دا.

نووسینگەی سیاسیی ئەنساروڵلای یەمەنیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو پەلامارەی بە توندی ئیدانە کرد.

بزووتنەوەی حیزبوڵلای لوبنانیش قەڵاچۆ کرانی شاروومەندانی ئاسایی یەمەن بە دەستی دەسدرێژکارانی سەعوودیی  بە توندی ئیدانە کرد و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکارانی سەعوودی ئەمریکایی بۆ شاردنەوەی شکست و ناکامیی سەربازیی خۆیان لە یەمەن، ڕوویان کردۆتە کوشتنی خەڵکی مەدەنی.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش جەنایەتەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لەمەڕ پەلاماردانی پاسی هەڵگری منداڵانی خوێندکاری یەمەنی لە شاری "زیحان"ی پارێزگای سەعدە کە بووە هۆی کوژران و  بریندار بوونی دەیان منداڵی بێ تاوان، بە توندی ئیدانە کرد.

هەروەها "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر پاسی هەڵگری منداڵان لە پارێزگای سەعدە، لەباکووری رۆژاوای یەمەن کە زیاتر لە سەت کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێراو سەربەخۆ بوو لەبارەی ئەو تاوانکارییە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بەوشداریدان بە رژیمی سەعوودی پێی داگرت: عەرەبستان دەبێ بۆ پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل و پێش گرتن بە کرانەئامانجی ئەوان، هەوڵ بدات.

حەوتەیەک پاش تاوانی رژیمی عەرەبستان لە هێرش بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە حودەیدەی یەمەن کە کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی لێکەوتەوە، رژیمی دەسدرێژکاری سەعوودی پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لەشاری "ضیحان" ی پارێزگای سەعدە کردە ئامانج کە بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی یەمەن تائێستا لەو تاوانەدا پەنجا منداڵ کوژراون و حەفتاو حەوت کەسیش بریندار بوون.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ