تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • تەریک مانەوەی مافەوانیی ئەمریکا بەدەنگی دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی

دەرکرانی بڕیاری بەرایی دیوانی نێونەتەوەیی دادەڤانی، یەکەم ھەنگاوی سەرکەوتووانەی ئێران لە ململانێی مافەوانی لەگەڵ ئەمریکادا

دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی وەک بنەمای مافەوانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، گەورەترین دەزگەی نێودەوڵەتی لە بڕیارێکدا، ئەمریکای لە گەڕاندنەوەی بایکۆتی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، قەدەغە کرد.

دیوانی نێودەوڵەتیی داد

"عەبدولقەوی ئەحمەد یوسف" داوەری دیوانی نێودەوڵەتیی داد  لەکاتی دەرکردنی دەنگدا وتی: "ئەو دیوانە بەکۆی دەنگ بڕیاری دا کە واشنگتۆن دەبێ هەرچەشنە بەربەستێک هەڵبگیردرێ کە سەرچاوەگرتووە لە ڕێوشوێنی گیراو لەرۆژی هەشتی مای کە تەگەرە دەخاتەبەردەم هەناردەی ئازادی دەرمان و ڕاژەکارییە پزشکییەکان، خۆراک و بەرووبوو و کەل وپەلی کشت وکاڵی و هەروەها کەرەستەو پارچەکانی فڕۆکە بۆ ئێران.

"عەبدولقەوی ئەحمەد یوسف" داوەری دیوانی نێودەوڵەتیی داد 

لەو بڕیارەدا ئاماژە بە پەیمانێک کراوە کە لە ساڵی١٩٥٥ لەنێوان ئێران وئەمریکا مۆرکراو دوولایەن بەڵێنیان دا، خۆببوێرن لەوکردانەی زیان دەگەیێنێ بە بەرژەوەندییە بازرگانی و مافەوانییە کۆنسولییەکانی کەسایەتییە هەقیقی و حقوقییەکانی دوولایەن .

پاش چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان، کۆماری ئیسلامی سکاڵایەکی لەمەڕ پێشێلکرانی پەیمانی دۆستایەتی لەدژ ئەمریکا بردە دیوانی نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی هۆلەند.

دیوانیش لە بڕیارێکدا فەرمانی کاتی دەرکردو داوای لە ئەمریکا کرد کۆتایی بێنێ بە پێشێلکردنی پەیمانی دۆستایەتی. ئەو بڕیارە، سەرکەوتنێکی مەزنی مافەوانی بۆ ئێران و نموونەیەکی ئاشکرای تەریک مانەوەی بەتەواوەتی ئەمریکا لەمەڕ پرسی چوونەدەر لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەقەڵەم دەدرێ.

چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

بەرلەوەو پێش ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕابگەیێنێ، سەرانی وڵاتان و کۆڕ ونێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ تەریک کەوتنی ئەمریکا وشدارییان دابوو. بەم حاڵەشەوە، ترامپ بە پشت گوێ خستنی ئەو وشدارییانە لە ڕێککەوتنێک چووە دەر کە لەلایەن حەوت وڵات و هاوڕێ لەگەڵ یەکێتی ئوروپای خاوەن بیست و هەشت ئەندام، پشت ڕاست کرابۆوەو بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەستەبەری ئیعتبارەکەی کردبوو.

ئێستا دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی کە هەموو وڵاتانی جیهان لەوان ئەمریکا ، پێویستە جێ بەجێی بکەن، دەبێ خۆببوێرێ لەئەنجامدانی هەر کردەیەکی زیانبەخش بۆ مافەکانی ئێران هەتا پێش دەرکرانی بڕیاری یەکجاری. هەڵبەت کارنامەی ئەمریکا لە بەرەوڕووبوون لەگەڵ بڕیارەکانی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان بۆ وێنە دیوانی نێودەوڵەتیی داد و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، شک و دڕدۆنگی لەمەڕ جێ بەجێ کرانی بڕیارە دەرکراوەکانی دیوان، دروست کردووە.

حکومەتی ئێستای ئەمریکا بەئاشکراو بێ هیچ پەردەپۆشییەک، دژایەتی خۆی لەگەڵ دەزگە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەوان یونسکۆ و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ پێشان داوە.

لەو ڕووەوە، دوورلەچاوەڕوانی نییە ترامپ لە درێژەی لاوازکردنی نەزمی جیهانی و تووشی گرفت کردنی دەسەڵاتی ڕێکخراوەگەلێکی وەک، دیوانی نێودەوڵەتیی داد، نەچێتەژێر باری دەنگی دەرکراو. بەم حاڵەو جیا لە چۆنیەتی هەڵس وکەوتی واشنگتۆن لەگەڵ بڕیارەکانی دیوانی نێودەوڵەتیی داد، دەنگی دەرکراو، لەسەرهەقبوونی کۆماری ئیسلامی لەو پرسە مافەوانییە پێشان ئەدا.

هەقبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی مافەوانی

بەرلەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وەک چاودێری ناڤۆکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ١٢ ڕاپۆری وەرزییدا، پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاندبوو. حەوتەی ڕابردووش لە کۆڕێک بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەموو وڵاتانی ئەندام جگە لە ئەمریکا، بەئاشکرا یان ناڕاستەوخۆ، داکۆکییان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردو ڕەخنەیان گرت لەبڕیاری واشنگتۆن بۆ چوونەدەر لەو ڕێککەوتنە. ئێستا دەنگی دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی(سزا) واپێشان ئەدا کە حکومەتی ترامپ لەگرتنی بڕیار بۆ چوونەدەر لەڕێککەوتنی ئەتۆمی چەندە تەنیاو تەریک ماوە.

سەرپەیڤ