تشرینی یه‌که‌م 04, 2018 13:23 Asia/Tehran
  •  ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان له وەرزشگای ئازادی تاران

ڕێبەری مەزنی ئینقلاب : گەلی ئێران به شکەست دانی بایکۆتەکان ، زللەیێکی دیکه دەدەن له ئەمریکا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نێو کۆڕی بەشدارانی کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکانی پارێزگای تاران، مەزنایەتیی ئێرانی وەک ڕاستییەکی مێژوویی لێک دایەوەو وتیشی: ئێران لە بواری زانست، فەلسەفە، سیاسەت ، ھونەرو پێشەنگ بوونی لە ڕووی زانستە مرۆڤییەکانەوە توانیویەتی لە نێو گەلانی موسڵمان و لە قۆناغێکیش دا لە نێو تەواوی گەلانی جیھان بە سەربەرزی بمێنێتەوە.

ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان له وەرزشگای ئازادی تاران

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان لە سەر مەزنایەتی، دەستەڵات و بەچۆک دا نەھاتنی گەلی ئێران پێی داگرت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  پێی داگرت: لە بارەی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ھەر ھێندە بەسە کە وڵاتی لەژێر باندۆرو ڕکێفی بریتانیاو ئەمریکا ڕاپسکاند.

وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان - تاران

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  وتیشی: بەچۆکدا نەھاتنی گەلی ئێرانیش ھەر لە سای ئیسلام دایە و ئەم بەچۆکدا نەھاتنە بە ڕوونی لە سەرکەوتنی گەلی ئێران لە شۆڕشی گەورەی ئیسلامی، سەرکەوتنی جەماوەر لە بەرەڤانی پیرۆزو خۆڕاگرتنیان بە درێژایی چل ساڵ پیلانگێڕانی دوژمناندا دەر دەکەوێت.

کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان له وەرزشگای ئازادی تاران

بەڕێزی وتیشی: دوژمنان بە چەواشەکاری و بەراوەژوو پیشاندانی سیمای ئێران و خۆیان و ھەروەھا ناوچەکە، لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا وابنوێنن کە گوایە لەوپەڕی دەستەڵاتدان کەچی ئاوا نییە.

کۆبوونەوەی بەسیجییەکان له وەرزشگای ئازادی تاران

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا زللەی ئیسلامی بەرکەوتووە و ھەر لە بەر ئەمە ڕقی شۆڕشی ئیسلامییان لە دڵدایە، وتیشی: دوژمنان لە بوونی دەستەڵاتێکی گەورەی ئیسلامی کە لە بەرامبەر تەماحکارییەکانیان لە ناوچەکەدا دەوەستێت، تۆقیون.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە بارەی وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەچۆکدا ھاتنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، ڕاشکاوانە وتی: نەمامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆکە دوای تێپەڕینی چل ساڵ بووەتە دارێکی قایم و پتەو، ئەمە جیا لەوەی کە دوژمن شۆڕش و ورەی شۆڕشگێڕانەو بیروباوەڕی گەلی ئێرانیشی نەناسیەوە و بۆچوونە ھەڵەکانی دووھێندەی تر تووشی سەرلێشێوانی کردووەو بە لاڕێی دا بردووە.

کۆبوونەوەی دەیان ھەزار کەسەی خزمەتی بەسیجییەکان له وەرزشگای ئازادی تاران

جێگای ئاماژەیە نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس لە مەڕ خزمەت گەیاندن و ڕاژەکاری لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران لە گەڕەکەکانی شارو گردوپەڕی شارەکان ئامادەی خزمەت کردن لە بواری جۆربەجۆری وەک ڕۆشنبری ، کۆمەڵایەتی، فێرکاری، کارنانەوە ، ئاوەدان کردنەوە، پاکپارێزی و تەندروستی بوون، کە ئەم مەشقە لە نۆھەمی خەرمانانەوە ھەتا ٢٩ی ھەمان مانگ واتە ٣١ی ئوت ھەتا ٢٠ی سپتامبەر بەڕێوە برا.

سەرپەیڤ