کانونی یه‌که‌م 08, 2018 15:05 Asia/Tehran
  • جڤینی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش ولاتی ئاسیایی لە تاران، کۆبونەوەیێکە لە پێناو هاوکاری لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم

دووهەمین کۆنفڕانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئاسیایی له تاران

دووەمین کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، چین و ڕووسیا ئەمڕۆ (شەممە) لە شاری تاراندا بەڕێوە چوو.

سەرۆک پەرلەمانەکانی ئەو شەش وڵاتە، لە کۆنفڕانسەکەی تاراندا سەبارەت بە ئەزموونی یاسادانان و ستراتژیای خەباتی دژی تیرۆریزم و هاوکاری نێوان پەرلەمانەکانیان باس و گفتوگۆیان کرد

کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیایی له تاران

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی دوهەمین کۆنفڕانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ناوچەکەدا بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری  ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئێستا وەک گەورەترین قوربانیی تیرۆریسم ئەگەرچی رووبەڕووی دیاردەی وەیشوومی تیرۆریسم بووەتەوە وتی : ئێران لەم سۆنگەوە زیاری گیانیی و ماڵیی قورسی بەرکەوتووە .

 قسهکانی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە ئاهەنگی کرانەوەی دوهەمین کۆنفڕانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی

سەرۆک ۆماری ئێران گوتی : هەنگاوە تیرۆریستیەکانی وەک بۆمب نانەوەکانی ساڵی 1981 و شەهیدبوونی زیاتر لە 17 هەزار کەس لە خەڵکی ئاسایی لە 40 ساڵی رابردوودا بە دەستی گروپە تیرۆریستیەکان کە ئێستا لە لایەن حکومەتە رۆژاواییەکان لە ئوروپا و نەمریکا داکۆکیان لێدەکرێ ، لەم خەسار وزیانانەن .

شەهیدبوونی زانستوەرانی ناڤۆکی ئێرانی بە دەستی تیرۆریستەکانی حکومەتە بیانیەکان

روحانی وتیشی : شەهیدبوونی زانستوەرانی ناڤۆکی لە سەرەتاکانی ئەم دەیە بە دەستی دەستوپێوەندە تیرۆریستەکانی حکومەتە بیانیەکان ، پەلاماری تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2017 بۆسەر مەجلسی شۆڕای ئێسلامیی ئێران ، رووداوی تیرۆریستیی ئەم دواییانە لە  ئەهواز و هەروەها رووداوی تیرۆرستیی دوو رۆژی رابردوو لە چابەهاریش لە زیانەکانی ئێران لە ترۆریسمە .

کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیایی له تاران

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئەزموونەکانی ڕابردوو، ستراتژیاکانی ئێستا و لە پێش گرتنی هەڵوێستێکی نوێ و کاریگەری ناوچەیی، پەرەپێدانی هاوکاریەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ناوچەییەکان، تەوەرەی ئەو باسانەیە وا لەم کۆبوونەوەیەدا دێنە ئاراوە. ئامادە بوونی وڵاتانی گرینگ و کاریگەری ناوچە لە ئاستی سەرۆکی پەرلەمان لە جڤینەکەی تاراندا، پیشاندەری هەڵوێستێکی نوێی ئاسایشییە لە ناوچەکەدا.

 کۆبوونەوەیسەرۆک پەرلەمانەکانی شەش وڵاتی ئاسیایی

عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامی، لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ "چن زۆ"ی سەرۆکی پەرلەمانی نیشتمانیی چین گوتی: "ئەمریکا تاقمێکی زۆری داعشییەکانی گواستووەتەوە بۆ ئەفغانستان کە ئەم بابەتە ئەتوانێ هەر ئەو گرفتانەی وا لە عێراق و سووریا سازی کرد، لە ناوچەکانی دیکەی ئاسیاشدا، وەدی بێنێ.

بەڵگەکانی بەردەست پیشان دەدەن کە فڕۆکە ئەمریکییەکان سەرباری بەدەستەوە بوونی زانیاری ورد لەمەڕ بوونی تیرۆریستەکان لە ناوچەگەلێکی دیاریکراودا، ئامادە نەبوون ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە دژی وان بەڕێوەبەرن و تەنانەت هەندێک جار یارمەتیشیان داون یاخود سەرانی داعشیان لە گەمارۆی ئەرتەشی سووریا و عێراق ڕزگار کردووە.

  یارمەتی دانی فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ سەرانی داعش  

"نیکۆلای پاتروشۆف"ی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیاش، بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی تایبەت بە وتووێژی ئاسایشیانەی ناوچەیی بە هەنگاوێکی  کاریگەر لەسەر زیاتر بوونی تەبایی و هاوئاهەنگی ناوچەیی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم لێک داوەتەوە.

"نیکۆلای پاتروشۆف"ی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا

بەسەرەنجدان بە پێویستیی دیاری کردنی هەڵوێستێکی هاوبەش لەمەڕ خەباتی دژی تیرۆریزم و هەروەها ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی وا هەندێک لە وڵاتانی ناوچە، دەستەویەخەیەن، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی تاران، لە هەلومەرجی ئێستاکەی ناوچەدا، بایەخێکی زۆری هەیە. راستیە ناخۆشەکە ئەمەیە کە هەڕەشە و گوڕەشەی تیرۆریزم هێشتا هەر جیددی و ڕوولە پەەرەسەندنە، تازەترین نموونەی ئەم بابەتەش، پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی شارستانی چابەهاری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانە.

پەلامارە تیرۆریستییەکەی چابەهار

پەلامارە تیرۆریستییەکەی چابەهار پیشانی دا، هەوڵە وەگەڕخراوەکان لەپێناو وەدیهێنانی ناهێمنی هەر لە ناوچەکەدا بەردەوامە. ئەم کارەساتە بۆ جارێکی دیکە هەڵسوکەوتی دووفاقیانەی هەندیک لە بانگەشەکارانی ساختەچیی خەباتی دژی تیرۆریزمی خستە ڕوو و شوێنهاتە نەرێنییەکانی لاگری و پشتیوانی لە تیرۆریستەکانی بۆ هەموو خەڵکی جیهان، ئاشکرا کرد.

بەیان نامەی کۆتایی دوهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا لە تاران

لە بەیان نامەی کۆتایی دوهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا لە تاران هاتووە: ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان دەوری مێحوەری لە هاسان کاری هاوکاری نێودەوڵەتی بە مەبەستی پێشگیری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتوندڕەوی خوازی هەیە . سەرۆک پەرلەمانەکانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران بە دەربڕینی نیگەرانی لە کارتێکەری ڕۆخێنەری تیرۆریسم لە سەر ئاشتی، ئەمنیەت وگەشە ، بنەبڕکردنی هەموو شکل وشێوازەکانی تیرۆریسم لە ناوچە ، وەلانانی پیودانگەکانی دووفاقانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وبەهێزکردنی وتووێژی بە پێویست وزەروری زانی . لە درێژەی ئەم بەیان نامەیەدا بە مەحکوم کردنی پەلامارەکانی تیرۆریستی لە ئێران ، ئەفغانستان، پاکستان ، تورکیا ، چین وڕووسیا دا هاتووە: ڕێکخراوەکانی ئەمنیەتی وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران ، دەبێ ڕێکارێک ومیکانیزمێکی تایبەت بۆ ئاڵووێرکردنی زانیاریەکان بۆ پێشگیری وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم وتوندڕەویی خوازی بەدیی بهێنن. سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان، تورکیا ، چین وڕووسیا هەروەها لە هەموو هەوڵ وتەقالاکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئاشتی لە ئەفغانستان ولەناوبردنی هەڕەشەکانی ناوچەیی تیرۆریسم ، توندڕەوی خوازی وقاچاخی مادە هۆشبەرەکان پێشوازیان کرد. وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی تاران ،وتیان کە  مژاری " جامو و" کشمیر" یش پێویستی بە ڕێگەچارەی ئاشتیخوازانە لە لایەن پاکستان وهیند وبڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە . سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا، چین وڕووسیا هەروەها لە خەڵکی فەلەستین لە وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان بەتایبەت دامەزرانی دەوڵەت بە دەسەڵاتدارەتی سەربەخۆ پشتیوانیان کرد. سێهەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، تورکیا ، چین و ڕووسیا ساڵی ٢٠١٩ لە تورکیا بەرێوە دەچێت . 

سەرپەیڤ