کانونی یه‌که‌م 15, 2018 14:59 Asia/Tehran
  • کۆتایی دانووستانەکەی سوێد و بێ ئاکامی بۆ هاوپەیمانی شکەست هێناوی سەعوودی

دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە سویید

چوارەمین خولی دانووستانی ئاشتی بۆ یەمەن کە بە بەشداریی لایەنە یەمەنییەکان، بە سەرۆکایەتی "مارتین گریفیتس"ی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆلمی سوێد دەس پێ ببوو، لەحاڵێکدا بە دەرکردنی بڵاونامەیێک کۆتایی پێهات کە سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تووندوتیژتر بوونی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودیان کردووە بۆ سەر یەمەن.

 چوارەمین خولی دانووستانی ئاشتی بۆ یەمەن بە سەرۆکایەتی مارتین گریفیتس له سوێد 

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە دواڕۆژی دانووستانەکەی سوێددا، گرووپە یەمەنییەکان لەسەر بەرێوەبردنی ئاوربڕ لە بەندەری حودەیدەی ژێر کونترۆڵی ڕێکخراوی نەتەوەکان و گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم بەندەرە ڕێککەوتوون.

بەندەری حودەیدەی یەمەن

ئەنجام پاش 4 ساڵ خۆڕاگری ئەنساروڵڵا و هەروەها حەوتوویێک پاش دانووستانی بێ وچان، خەڵکی یەمەن، هاوپەیمانی سەعوودی و کۆمەڵگای جیهانییان ناچار بە وەرگرتن و دان نانەسەر ئەم راستییە کردووە کە تاقە رێگای چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە، ڕێگای سیاسییە.

خۆڕاگری ئەنساروڵڵای یەمەن

راستییەکەی ئەمەیە کە نەک شەڕی دژی یەمەن بە پێی وەعدی کاربەدەستانی سەعوودی بە سێ حەوتە کۆتایی پێهات و نەک بە پێی بەڵێنیی ئەمدواییەی ئیماراتییەکان، حودەیدەش کەوت! هەر بەم پێیە ئیمارات و عەرەبستان بەنیازی ئەوە بوون، ڕەوتی بێ ئاکامییەکانی خۆیان لەمەڕ سەرکەوتن لە شەڕی یەمەن، لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانووستانی دیپلۆماسییانە و بەئابڕووەوە کۆتایی پێی بێنن.

لەم چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانیی سەعوودی و لاگری سەرەکی ئەو واتە ئەمریکا بەنیاز بوون لەڕێگەی دانووستانەوە بەو ئامانجانەیان بگەن وا لە ڕێگەی شەڕەوە دەستیان پێ ڕانەگەیشتبوو.

بەڵام بەسەرەنجدان بە دەسپێشخەری ئەنساروڵڵا لە ڕەوتی دانووستانەکانی ئاشتی لە سوێد، کە لە ئەنجامی سەرکەوتنەکانی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییە لە بەرامبەر دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەن و لەم مانگانەی دواییدا دەستەبەر ببوو، هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەو ئامانجەشی بە بێ ئەنجام و ئاکام مایەوە

 جینایەتەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی و ئەمریکا له یەمەن 

ئەنجامی گفتوگۆەکانی سوێد لە ڕاستیدا پێداگرییە لەسەر ڕاستەقینە بوونی ڕوانگەکەی ئەنساروڵڵا کە بەردەوام پێداگری کردووە کە قەیرانی یەمەن بێجگە لە رێگای سیاسییەوە نەبێ، بە هیچی تر، کۆتایی پێ نایە. ئەمە سەرکەوتنە بۆ ئەساروڵڵا و لەم نێوەدا، پرسی حودەیدە گرینگترین بابەتە و دەسدرێژکاران بە دوای رێککەوتننامەکەی سوێد، پتر لە جاران دەکەونە ژێر گوشاری بیروڕای گشتی بۆ بەڕێوە بردنی ئاوربڕ لە پارێزگای حودەیدە و ڕەزامەندی دەربڕین لەگەڵ گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەن کە ئەم بابەتە خۆی پیشاندەری بێ ئاکامی هاوپەیمانیی سەعوودییە  لەمەڕ تۆکمە کردنی گەمارۆی یەمەن.

سەرکەوتنی دیکە ئەمەیە کە ئەنساروڵڵا وەکوو لایەنێکی گفتوگۆەکە لەلایان ڕێکخراوی نەتەوەکان و تەنانەت حکوومەتی عەبدوڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری خۆ لە کارکێشاوی یەمەنیش، بە فەرمی ناسرا و ئەمە بە مانای یاسایی بوونی ئەنسارووڵلا و هێزە خۆڕاگرییەکانی یەمەنە، بابەتێک کە تاکوو ئێستا عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ڕەتیان کردووەتەوە.

 سەرکەوتنی  ئەنساروڵڵا 

گۆڕانکارییەکانی یەمەن پیشاندەری بەردەوامی بێ ئاکامییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودییە لە بواری سەربازی و سیاسی و هەروەها دەرکەوتنی پتر لە ڕابردووی هەڵوێستی دژە ئاشتییانە و شەڕخوازی دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بۆ کۆمەڵگای جیهانی.

 

سەرپەیڤ