شوبات 02, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا

دەسکەوتەکانی ئێران پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی

یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاپەڕینی گەلی موسڵمانی ئێران لە دژی ڕژێمی پەهلەوی، دژایەتیی ئەو ڕژێمە لەگەڵ فەرهەنگ و بەها و بایەخە ئیسلامییەکان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی  گەندەڵێ لە ئاستی کۆمەڵگدا بوو. پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، ئەم ڕەوشە نالەبارە کۆتایی پێهات و مەعنەویەت و ئایینخوازی جێگای گرتەوە.

پاش سەرکەوتنی ئینقلاب، ڕەوتی بەشداری و کاریگەری ژنانی موسڵمان لە بوارگەلێکی وەکوو کۆمەڵگا، سیاسەت، فەرهەنگ، ئابووری، زانست، وێژە و ئەدەب، هونەر و وەرزش، گەشەی سەند.

لە سەردەمی ڕژێمی پەهلەویدا، تەنیا لە سەتا 25ی ژنان خوێندەوار بوون ، بەڵام ئێستاکە ئەو ڕەقەمە گەیشتووەتە سەتی 85. نزیک بە نیوەی خوێندکاران ژنن و ژوماری دەرچووانی زانکۆش لە نێو ژناندا لەسەتا 6 ی پێش ئینقلابەوە گەیشتوە بە سەتی 44 و مامۆستایانی ژنیش لە 6ەوە گەیشتووەتە سەتی 20.

لە هەنگاوەکانی دیکەی پاش سەرکەوتنی ئینقلاب لە پێناو نەهێشتنی نایەکسانی، ڕاگەیشتنی زیاتر بە هەژاران و دەسکورتانە بەتایبەت لە ناوچە دوورکەوتووەکاندا. لە سەردەمی شا دا، تەنیا لەسەتا 21ی ئاواییەکان ئاوی خاوێن و بۆ خواردنەوەیان هەبوو بەڵام ئێستاکە ئەو ڕادەیە گەیشتووەتە لەسەتا 81.

لەلایێکی دیکەوە پێش ئینقلاب، تەنیا 50 هەزار ماڵ خاوەنی گازی شاری بوون، بەڵام پاش سەرکەوتنی ئینقلاب، لە جیهادێکی گشت داگردا، لەسەتا 97ی شارەکان و سەتی 81ی گوندەکان گازیان پێگەیشتووە و ئەو ڕەوتەش هەروا بەردەوامە!

پاش ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، ڕێگاوبانە سەرەکی و تەنانەت لاوەکییەکانیش چاکسازی کراون و درێژایی ڕێگا و بانی گوندەکان گەیشتووەتە پتر لە 200 هەزار کیلۆمەتر. ئێستاکە هەر 4 ئێرانی ئۆتۆمبیلێکی هەیە بۆ هاتووچۆ، لەحاڵێکدا 40 ساڵ لەمەو پێش، لە نێوان هەر 30 کەس ئێرانیدا تەنیا یەکێکیان ئۆتۆمبیلی هەبوو.

پاش ئینقلابی ئیسلامی شایەتی دەسکەوتی زانستییانەی جۆراوجۆر بووین لە بواری زانست و لقەکانی هاوپەیوەند بە ناڤۆکی، بیوتەکنۆلۆژیا، مووشەکی، خانە بنەڕەتییەکان، ئاسمان و گەردوون، دەرمانە نوێ پێکهاتەکان و پزیشکیدا کە سەلماندوویەتی بێتوو پاڵ بدرێتەوە بە بارستا نێوخۆییەکان و بە شێوەیێکی چاک هەڵیسووڕێنن، گەیشتن بە لووتکەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا زۆر نزیکە!

 

 

سەرپەیڤ