حوزه‌یران 24, 2019 10:28 Asia/Tehran
  • کامە سیستەمی بەرگری، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکیەکەی پێکاوە؟ خۆ نواندنی سیستەمی سێهەمی جوەزەردانی لە ڕۆژی سیەمی جوەزەرداندا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری گلۆبال هاڤۆکی ئەمریکی لەلایان سیستەمی دژە مووشەکی ئێرانیی سێهەمی خورداد (جوەزەردان)ەوە پێکرا.

لە یەکەم کاژێرەکانی بەرەبەیانی پێنجشەممە 30ی جوەزەردان، فڕۆکەیێکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی زۆر پێشکەوتووی "گلۆبال هاڤۆک"ی ئەمریکا لە پاش بەزاندنی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی بەرامبەر کێوی موبارەکی پارێزگای هورمۆزگان، لەلایان خەباتگێڕانی هێزی بەرگریی ئاسمانی هیزی ئاسمانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیەوە پێکراو و داخرا.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سێهەمی خورداد (جوەزەردان) سیستەمێکی تەواو خۆجێیە و بە دەستی پسپۆڕانی بەتوانای پیشەسازی بەرگریی ئێران ساز کراوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1393ی هەتاوی لە کاتی سەردانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ پیشانگای دەسکەوتەکانی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانەوە پەردەی لەسەر لادرا.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سێهەمی خورداد (جوەزەردان) سیستەمێکی تەواو خۆجێی و ئێرانیه

ئەم سیستەمە بەرگریە ئاسمانیە نێوان پێوە و بۆ تەقاندنەوە و پێکرانی هەموو جۆرە ئامانجێک لە بەرزایی مام نێوەنجی هەتا 27 کیلۆمەتر دەکار دێت. سیستەمی سێهەمی خورداد (جوەزەردان) ئامانجەکانی خۆی لە دوورایی 75 کیلۆمەتریدا دەپێکێت و ئەتوانێ هاوکات 4 ئامانج پێکەوە بپێکێت.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سێهەمی خورداد (جوەزەردان)

بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە تاکتیکی و ستراتژیکیەکان، کۆپتەر، مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تواناکانی ئەم سیستەمەیە کە ئەتوانێ لە هەلومەرجی شەڕی ئەلەکترۆنیدا زۆر وردبینانە ئامانجەکانی خۆی ببینێتەوە و بیانپێکێت.

لە بابەتە سەرەنج ڕاکێشەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە، ئەوەیە کە گلۆباڵ هاڤۆک تەیارە بە یەکێک لە بەڕۆژترین سیستەمەکانی بەرگری لە خۆ لە بەرامبەر هەر چەشنە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی و هەروەها سیستەمێکی زیرەکی جەمینگ و فریودەریشی هەیە و ئەم بابەتە گرینگایەتی شوێن گرتن و تەقاندنەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە مووشەکی سێهەمی خورداد  (جوەزەردان) زیاتر ئاشکرا دەکات.

پێکرانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی ئەمریکا کە زۆریش  پێشکەوتویە لە هەلومەرجی ئێستاکەی وڵاتەکەمان لە پەیوەندی لەگەڵ بایکۆتی تۆکمە و تەواوی سەربازی و ئابووری زۆر گرینگە، هەروەها پرسی جێێ سەرەنجی دیکەش ئەوەیە کە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لەلایان سیستەمێکی تەواو خۆجێیی ئێرانیەوە پێکراوە.

گلۆبال هاڤۆک ئەتوانین بە یەکێک لە گرانبایی ترین چەکوچۆڵە ئەمریکیەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بزانین چوونکە نرخی هەر فڕۆکەیێکی لەم جۆرە وێڕای تێچووەکانی هاوپەیوەند بە ڕاگرتن و ڕاگەیشتنی دەگاتە 200 ملوێن دۆلار و لەم سۆنگەوە بە یەکێک لە گرانبایی ترین فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا ئەژمێردرێت کە لەلایان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سێهەمی خورداد (جوەزەردان)ی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیەوە پێکراوە.

 

 

سەرپەیڤ