ته‌مووز 03, 2019 13:33 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد

کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە

کۆنگرەی ناودارانی کورد ڕۆژانی ١١ و ١٢ی پووشپەڕ لە سنە بە ئامادەبوونی مێوانانی تایبەت بەڕێوە چوو و بەم بۆنەوە مەزهەری خالقی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد پاش ساڵانێکی دوور و درێژ گەڕایەوە بۆ زێد و شاری خۆی.

کۆنگرەی ناودارانی کورد له شاری سنه

ئەندامانی بەرچاو و بلیمەتی بنەماڵەی کامکارەکانیش لە ڕیزی میوانە تایبەتەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد دەبن و لە بەرپرسانی وڵاتیش کە لەو کۆنگرەیەدا بەشدار دەبن "بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوت و سەر بە ماڵباتی زەنگەنەی کرماشانە.

ئەگەری زۆرە کە "ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆیش لە میوانانی ئەو کۆنگرەیە بن.

یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە فەرمایشتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ڕێزنان لە کورد لە شاری سنە دەستی پێ کرا.

 خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی له کۆنگرەی ناودارانی کورد

لە پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی ناودارانی کوردادا ھاتووە: کوردستان پارێزگایەکی فەرھەنگییە، ئێوە ئاوڕ لە مێژووی خۆتان بدەنەوە، زاناو شاعیرو کەسایەتیی کلتووری و ھونەرمەند ھەر لەم مێژووە تازەیەی ئەم پارێزگایەدا زۆرن.

پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانیش ھەر لەم ئاھەنگەدا خوێندرایەوە.

دوکتۆر ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامەکەی دا ڕایگەیاندووە: کوردەکان وەک ھۆزەکانی دیکەی ئێران وەک یەکێک لە کۆنترین و ڕۆشنبیرترین جەماوەری ئەم وڵاتە ئەوینداری دێروک و کلتووری ئەم ئاوو خاکەن.

مامۆستا مەزھەری خالقی لە ناودارانی گەورەی کورد

لە درێژەدا پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش خوێندرایەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دا ھونەرمەندان و بلیمەتانەی ھەر نەتەوەیەک وەک پردی ئاشتی و دۆستایەتی ناودێری کراون.

مامۆستا مەزھەری خالقی و مامۆستا شەهرام نازری

لەم کۆنگرە دوو ڕۆژەیەدا لە ناودارانی گەورەی کورد لە ئاستی جیھاندا لەوانە مامۆستا مەزھەری خالقی و شارام نازری گوڕانی بێژانی ناوداری کورد و کۆمەڵێکی دیکە لە ئەدیبان و ناودارانی کورد ڕێز دەگیردرێت.

کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ئاراستەی پێناسە کردن و ڕێزگرتن لە ٣٠ بلیمەتی بەناوبانگی کورد و پێنج کوردناس لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە شاری سنە بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ