ته‌مووز 30, 2019 00:33 Asia/Tehran
  • مەکەی پیرۆز لە سەروبەندی ڕێوڕەسمی حەج

حەج عیبادەتێکی پێویست و فەڕزە و یەکێک لە ئەرکە لاوەکیەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.

حەج عیبادەتێکی پێویست و فەڕزە و یەکێک لە ئەرکە لاوەکیەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشە. حەج کۆمەڵە کردەوەیێکە کە لە مانگی زیحەجە لە شاری مەککە و گەردوپەڕەکەیدا جێبەجێ دەکرێت.

ڕێوڕەسمی حەج گەورەترین کۆبوونەوەی موسڵمانانە

ڕێوڕەسمی حەج گەورەترین کۆبوونەوەی موسڵمانانە. تاقمگەلێک لە هەموو ئایینزا ئیسلامیەکان لە ڕۆژانی حەج لە شاری مەککە کۆ دەبنەوە و ئەو ڕێوڕەسمە ئایینیە بەڕێوە دەبەن. سەفەری حەج، تەنیا جارێک لەسەر هەر موسڵمانێک پێویست دەبێت.

حەزرەتی عەلی (ع) فەرموویەتی: " خواوەند حەجی وەکوو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەهەشت و هەروەها یەکگرتنی موسڵمانان پێویست کردووە "

حەج بە بەستنی ئیحرام دەس پێ دەبێت و بەو کارەش، بەڕێوەبردنی ئاکار و کردەوەی حەج لەسەر ئەو کەسە پێویست دەبێت و هەندێک شتی دیکەشی لەسەر حەرام دەبێت.

لە قورئانی پیرۆزدا ئایاتێکی زۆرمان سەبارەت بە حەج هەیە و سووڕەتێکیشمان هەر بەو ناوە واتە حەج لەو کتیبە پیرۆزە ئاسمانیەدا هەیە. قورئانی پیرۆز لە پەیوەندی لەگەڵ دیاری کردنی حیکمەت و فەلەسەفەی حەجدا زۆرتر پێداگری کردووە لەسەر ئامانجە کۆمەلایەتیەکانی حەج و کاریگەریەکەی لەسەر هەموو جەماوەر. لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆزەوە فەلسەفەی بینای کەعبە و حیکمەتی حەج، ڕاپەڕین  و هەستانەوەیە بە مەبەستی دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندیی خەڵک.

لە ڕوانگەی قورئانی پیرۆزەوە فەلسەفەی بینای کەعبە و حیکمەتی حەج، ڕاپەڕین  و هەستانەوەیە بە مەبەستی دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندیی خەڵک

پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) گەیشتن بە لووتکە و بەختەوەری راستەقینە لە بەڕێوەبردنی 5 شت دا دەبینێت کە یەکێک لەوانە حەجە، بەڕێزی فەرموویەتی: "نوێژەکانتان بکەن، ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانیش بگرن، زەکاتی ماڵ و سامانتان بدەن و حەجی ماڵی خوداش بڕۆن تا بگەنە بەهەشتی پەروەردگارتان." ڕەسووڵی خودا (د.خ) بە قۆستنەوەی هەلی تایبەت بە وەرزی حەج، موسڵمانانی لە پێناو پاراستنی تەندرووستی کۆمەڵایەتی خۆیان ڕێنوێنی دەفەرموو.

حەزرەتی عەلی (ع)یش حەجی بە ئاڵای ئیسلام شوبهاندووە. چوونکە ئاڵا وەکوو هێمایێکە کە تایبەتمەندی و لایەنە جۆراوجۆرەکانی هەر فەرهەنگێکیان تێدا گونجاندووە. ئەو بەڕێزە فەرموویەتی: " خواوەند حەجی وەکوو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەهەشت و هەروەها یەکگرتنی موسڵمانان پێویست کردووە".

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی فەرموویەتی: " لەحەجدا هەم پاڕانەوە و سەعی و تەواف هەیە و هەم کۆبوونەوەی جەماوەری. ئەمە زۆر گرینگە. ئەگەر خوای گەورە لە بانگەوازی خەڵک بۆ حەج تەنیا مەبەستی ئەوە بووایە کە جەماوەر بێنە ئەوێ و چەند ڕۆژێک بە مەعنەویەتەوە تێپەڕێنن ئیدی پێویست نەبوو خودا کاتێکی دیاریکراو، لەپێش چاو بگرێت، لەماوەی ساڵدا هەرکەسە و هەرکات پێ خۆش بووبایە ئەڕۆیشت، بەڵام حەج کاتێکی دیاریکراوی هەیە، لەو کاتە دیاریکراوەدا دەبێ موسڵمانان لە سەرانسەری دونیای ئیسلامەوە لە دەوری یەکتر کۆ ببنەوە و ئەمە فەرمانێکە بۆ هەموو مێژووی ئیسلام. ئەمە بەو مانایەیە کە نەفسی ئەو کۆبوونەوەیە، لەلایان خوداوە گرینگە و سەرەنجی دراوەتێ، ئەوە خوای گەورە دەیهەوێت. ئەمە یانی هەمان پێکهێنانی ئوممەتی ئیسلامی و حەج هێمای ئەو ئوممەتە ئیسلامیەیە".

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی فەرموویەتی:  حەج یانی هەمان پێکهێنانی ئوممەتی ئیسلامی 

شکۆی زیارەتکارە سپی پۆشەکان و تەوافەکەیان لەدەوری ماڵی خودا، دیمەنێکی ئاسمانی دەخولقێنێت. دەڵێی زیارەتکارەکان خۆیان گەیاندووەتە هەرێمی پیرۆزی مەککە و مەدینە تاوەکوو لە پەنای ماڵی خودا، گەشتێکی مەعنەوی و خودایی دەس پێ بکەن. ئێمەش دڵمان موتوربەی ئەو بەشداریە گەورەیە دەکەین و هاودەنگ لەگەڵ زیارەتکارانی هەرێمی ئیلاهی، بانگەوازی جوانی حەج بەرز دەکەینەوە و دەڵێین : " لبیک، اللهم لبیک ..."

 

سەرپەیڤ