تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • کورد بیانوویێکە بۆ خۆوەدرانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا لە سووریادا

لە حاڵێکدا کە ئەرتەشی سووریا دەستەویەخەی تاقمە تیرۆریستیەکانە لەو وڵاتەدا، تورکیا بە ڕەزامەندی نواندنی ئەمریکا، بەنیازی پەلامارە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات وهەروەها ناوچەی "تەل تەویل" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سنووری حەسەکەشی داوەتە بە پەلاماری خۆی! ئەم ناوچەیە یەکێکە لە بنکەکانی میلیشیا کوردەکانی سووریا ناسراو بە قەسەدە.

ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانی لە مانگی مای 2019ەوە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی ئیدلەبیان لە بن ڕکێفی تاقمە تیرۆریستیەکان دەس پێ کرد و گەلێک سەرکەوتنی گرینگیشیان بە دەست هێناوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرباری نەیارەتی تورکیا و لەمپەرنانەوەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا بەڕێوە چوو.

رزگار کردنی ئیدلەب لە بن ڕکێفی تاقمە تیرۆریستیەکان له لایەن ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانی 

بە تێپەڕینی 5 مانگ بەسەر ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی ئیدلەب، تورکیا بە بڕوبیانووی هەمیشەیی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستیە کوردیەکان بە نیازی پەلاماردانی ڕۆژهەڵاتی فوراتە. ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، باسی دەس پێ بوونی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکووری سووریا و لە دژی کوردەکانی ئەو وڵاتەی کردووە بەمزووانە و هاوکات لەگەڵ ئەوەش هێزە سەربازیەکانی ئەمریکاش پاشەکشەیان کردووە لە هەندێک لە بنکەکانی ئەو وڵاتە هەر لە باکووریا سووریا هەتا بوار خۆش بکەن بۆ پەلامارەکەی تورکیا.

تورکیا بە پاڵپشتی ئەمریکا هەوڵ دەدات لە سووریا ناوچەی هێمن وەدی بێنێت

ماڵپەڕی "نەشناڵ ئینترێست" لە وتارێکدا لە نووسینی "مایکل ڕووبین" نووسیویەتی: " ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشەی کردووە پەلاماری باکووری سووریا دەدات و ترەمپیش چرا سەوزی بۆ بەڕیوە چوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە نیشان داوە بە ئەردۆغان."

کورد لە سووریا لە سێ ناوچەی جەزیرە، کۆبانێ و عەفرین و لە سەر سنووری سووریا لەگەڵ تورکیادا دەژین.

لە نزیک بە 9 ساڵی ڕابردوودا ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا هەوڵیان دا بە بەڵێنی سەربەخۆیی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، تاقم و لایەنە کوردیەکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی نیزامی سووریا بکەنە هاوڕێی خۆیان بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ئەو تاقمە کوردیانە تەرکیزیان کردە سەر خەباتی دژی تیرۆریزم و خۆیان بوارد لە دژایەتی لەگەڵ حکوومەتی سووریا.

ئەم بابەتە و ڕوانگەی تورکیا لەمەڕ بە هەڕەشە لێکدانەوەی کوردەکانی ئەو وڵاتە، بووە هۆی ئەوەی ئانکارا بەجاران بە پاڵپشتی ڕۆژئاوا پەلاماری ناوچە باکووریەکانی سووریا بدات. ئێستاکە تورکیا بە سازکرانی بوارگەیێک لە سەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا کە بە ئامانجی چوونە دەری دانیشتووانی ئیدلەب و ڕێگری کردن لە بەهرەوەرگرتنی تیرۆریستان لە دانیشتووانی ئیدلەب وەکوو قەڵغانی مرۆڤی، چێ کراوە، وەکوو بیانوویێک بۆ پەلاماردانی سووریا کەڵکی لێ وەر دەگرێت.

ئەمه لە حاڵێکدایه که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ده‌ستپێکرانی هێرشی سەر باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریای ڕاگەیاندو ھێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەش بە فڕۆکەی ئێف ١٦ بوردومانی سەرێکانی دەکات.

ئه‌ردۆغان ده‌ستپێکرانی هێرشی سەر باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریای ڕاگەیاند

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات  لەژێر ناوی  "چاوگەی ئاشتى" ئەنجام دەگرێت. له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌زاران سه‌ربازی تورکیا و هه‌زاران چه‌کداری سەربە تیرۆریستانی سوپای بەناو ئازادی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی ئانکاراوە داکۆکییان لێ دەکرێت به‌شدارن.

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌ ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.هاوکات باسی ئەوەش دەکرێت کە، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ بنکه‌کانی هه‌سه‌ده‌ بیستراوه‌.
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، وه‌ک یه‌که‌م بەرپرسی تورکیا هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ڕاگەیاندووە . شه‌ڕی دەوڵەتی ئەردوغان دژی سووریا سەرباری ئەوە ئەنجامی گرتووە کە لەم ماوەیەدا له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی دا هۆشداری زۆر دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیان و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوابەدوای خۆشازدانی دەوڵەتی ئانکارا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی وڵاتی سووریا  کوردەکانی ئەم وڵاتەش ڕایانگەیاندووە کە ئاماده‌ی به‌رگرین و به‌ره‌نگاری له‌شکرکێشی و سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا دەببنه‌وه‌.

ھەروەها کوردەکانی سووریایش بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلاماری شیمانەیی تورکیا، هێزو کەرەسەی سەربازی ناردووە بۆ باکووری ئەم وڵاتە.

ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریاش وشداریی دایە ئانکارا کە ھەموو کەرەستەو تواناییەک بۆ بەرپەرچدانەوەی تورکیا بەکار دێنێ. ئەم سەرچاوە سوورییە ھەروەھا وشداریشی دایە تورکیا کە ئەگەر بێتو پێداگر بێت لە سەر ئەو دەست درێژکارییەی، دیارە خۆی دەباتە ڕیزی تیرۆریستان و تاقمە چەکدارەکانەوەو ئەوسا جێ و شوێنی خۆی وەک دەستەبەرێکی ڕێککەوتنەکەی ڕەوتی سیاسیی ئاستانە لە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا لە کیس دەچێت.

ڕاستی ئەوەیە کە تورکیا بە پاڵپشتی ئەمریکا هەوڵ دەدات لەلایێکەوە لە سووریا ناوچەی هێمن وەدی بێنێت و لەلایێکی دیکەشەوە بەنیازە لەئاراستەی گۆڕانی پێکهاتەی جەماوەریی ناوچە باکووریەکانی سووریا کە زۆربەی زۆریان کوردن، هەنگاو هەڵێنێت. هەروەها شایەنی ئاماژەیە هەموو ئەوانە لە حاڵێکدا ڕوودەدات کە کورد لە چوارچێوەی نیزام و حکوومەتی سووریا چالاکی دەکات. ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئەتوانێ کێشە ساز بکات لە بەردەم ڕەوتی ڕزگار کردنی ئیدلەب لە دەستی تیرۆریستەکان، بابەتێک کە ئەمریکا خۆی خوازیاری ئەوەیە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ