تشرینی دووه‌م 04, 2019 09:23 Asia/Tehran
  • ١٣ی گەڵاڕێزان ؛ ڕۆژی ڕاگەیاندنی خۆراگریی گەلی ئێران بەرامبەر بە زوڵم و زۆری ئەمریکا

ئەمڕۆ دوشەممە 13ی گەڵاڕێزان ( ئابان ) رۆژی نیشتمانیی خەباتی دژی ئیستکباری جیهانیە .

چل ساڵ لەمەوبەر 13ی گەڵاڕێزانی 1358ی هەتاوی خوێندکارانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە پلانەکانی ئەمریکا لە دژی شۆڕشی یئسلامیی ئێران ، هێلانەی سیخوڕیی ئەمریکا ( باڵوێزخانە ) یان لە تاران خستە ژێر رکێفی خۆیان .

13ی خه زه ڵوه ر رۆژی نیشتمانی بەره نگار بوونه وه ی ئیستکبار

سێزدەی گەڵاڕێزان (٤ی نۆڤەمبەر)  ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی ئییستیکباری جیهانی لە ئێراندایە؛ ٣٩ ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا خوێندکارانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی ددەربڕین بەرامبەر بە پیلانە جۆەربەجۆرەکانی ئەمریکا دژ بە شۆڕشی ئیسلامی، دەستیان گرت بە سەر لانکی سیخوڕیی ئەمریکا (باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران).

 گەلی ئێران هەر ساڵ بە بەرزڕاگرتنی یادی ئەم ڕۆژە لە رێپێوانی سەرانسەریی دا ، یەکیەتی خۆیان نیشان ئەدەن و پەیامی شۆڕشی ئیسلامیی واتە سەربەستی ، ئازادی و کۆماری ئیسلامیی و دژە زۆرداریی بەرز دەکەنەوە .

13ی خه زه ڵوه ر له تاران

 13ی ئابان سێ رووداوی  گرنگ  لە سێ قۆناغی هەستیاری مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی بیر دەخاتەوە .

ڕێوڕەسمی 13ی ئابان لە سەرانسەری شارەکان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

 ئەم سێ رووداوە گرنگە بریتین لە ساڵهاتی دوورخستنەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ترکیا لە ساڵی 1964 دا ، کوشتاری قوتابیان بە دەستی رژێمی پەهلەوی لە چواری نوامبری 1978 و دەست بەسەر داگرتنی هێلانەی سیخوڕیی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی شوێن کەوتووی رێبازی ئیمام .

هەروەها، هەموو ساڵێک ئەم ڕێوڕەسمە ئەمڕۆ بە شکۆیەکی زۆرەوە لە سەرانسەری شارەکان و ناوچە کوردنشین و سنوورییەکانی ئێران بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ