کانونی یه‌که‌م 01, 2019 22:28 Asia/Tehran
  •  هۆیەکان و دواهاتەکانیی لە کار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق

عادل عەبدولمەهدی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو فەرمانبەریی پێکهێنانی کابینەی تازەی عێراق بوو و تەنیا ساڵێک دوای پێکهێنانی کابینەکەی ناچار بە کشانەوە بوو. پرسیاری گرنگ ئەمەیە کە لەبەر چی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق لە کارکشانەوەی عەبدولمەهدی لێکەوتەوە؟

یەکەمین هۆیەکەی ئەمەیە عەبدولمەهدی وڵامیی  ئەرێنی دا بەداوای مەرجەعییەتی عێراقی داوە لە پێناو واز هێنان لە دەستەڵات ."ئەحمەد سافی"نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعییەتی باڵای  عێراق لە خوتبەکانیی نوێژی هەینی شاری پیرۆزی کەربەڵا،بە باسکردنی ئەمەی خوێنڕشتن و خەمساردی لە ڕێبازی چاکسازییەکان،خەرجێکی زۆر دەخاتە سەر شانی دەوڵەتی عێراق،لە پەرلەمان داوایکرد تالەبارەی دەوڵەتێک کەلەم پەرلەمانەوە سەرچاوەی گرتووە پێداچوونەوەی هەبێت و بە پەسەند کردنی خێرای یاسای هەڵبژاردنەکان،ڕێگا خۆشکات بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پاک.

دووهەمین هۆیەکەشی ئەمەیە کە عەبدولمەهدی بەمەبەستی ڕاگرتنی تووند و تیژییەکان، پاراستنی گیانی خەڵک و پێشگرتن لە درێژەی سوود وەرگرتنی ڕەوتەکانی دوژمنکار وازی لە پۆستەکەی هێنا.لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو هۆکاران و دەست و پێوەندەکانی قەیران بەدی هێنەر و نەیاری نێو خۆیی کە لەلایەن مێحوەری ئەمریکایی/عەرەبی و زایۆنی لایەنگرییان لێوە دەکرێت،بە سوود وەرگرتن لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی عێراق،پرۆژەی بە ئاسایشتی کردنیی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری و کوشتاریی ناڕازییانیان بەڕێوە بردووە.

سێهەمین هۆی لە کار کشانەوەی عەبدولمەهدی ئەمەیە کە بەم کۆبەندییە گەییشتووە قەیرانی هەنووکە بە هۆی درێژەی دەوڵەتەکی کۆتایی پێنایات.ئەگەر چی عەبدولمەهدی بە هۆی تەمەنی کورتی یەکساڵەی دەوڵەتەکەی ڕۆڵێکی کەمی هەیە لە ڕەوشی ئابووری کۆمەڵایەتی و بژیوی دا لە عێراق،بەڵام ناوبراو بۆ گەراندنەوەی ئاسایشت و دۆزینەوەی ڕێگایەک لە پێناو داوا وویستەکانی جەماوەر وازی هێنا لە پۆستەکەی.

لێرە دا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا لەکارکشانەوەی عەبدولمەهدی دەبێتە هۆی کۆتایی تووندوتیژییەکان لە عێراق؟ ئەگەرچی ڕەنگە لەکارکشانەوەی عەبدولمەهدی ببێتە هۆی ڕەزامەندیی ژمارێک لە ناڕازییان و ڕەوتە نێوخۆییەکانی عێراق و تەنانەت ببێتە هۆی ڕاگیرانی کورت ماوەی ناڕەزایەتییەکان لەم وڵاتە، بەڵام وا وێناچێت ببێتە هۆی کۆتایی ناڕەزایەتی و تووند وتیژییەکان لە عێراق دا. هەربۆیە پێویستە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ ڕاگرتنی تووند وتیژییەکانی سەرشەقامەکان لەمەر هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی تازە و کابینەی نوێی عێراق خێرا هەنگاوهەڵگرێت و هەروەها ورەی بەبڕشتانەی هەبێت لەمەڕ جێبەجێکردنیی چاکسازییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەم وڵاتە دا.

 

سەرپەیڤ