کانونی دوھەم 18, 2020 13:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جیهانی خوتبەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە نوێژی هەینیی تاران

گوتارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نوێژی هەینی تاران و بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لەو نوێژی هەینی یەدا لەلایەن مێدیا گرینگەکانی جیهانەوە ڕووماڵ کرا .

وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم حەفتەیەی تاران ، کاردانەوەیێکی بەربڵاوی لە میدیا بیانیەکاندا هەبووە.

وتەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران

مێدیاکانی  جیهانی  بریتی لە مێدیاکانی  ئینگلیزی زمان  و عەرەبی زمان  بە پێوەی  بەربڵاو  ئامادە بوونی   ڕێبەری مەزنی ئێران  لە  نوێژی  هەین  ئەمڕۆ  و وتاردانی  بەڕێزیان   ڕۆماڵ کرد .  ئەو مێدیاگەلە هەروەها ئاماژەیان کردە  ئامادە بوونی بەربڵاوی  خەڵکی  ئێران  لە  نوێژی  هەینی  ئەمڕۆدا و زۆر سەرەنج ڕاکێش بوو .  مێدیاکانی  جیهان    ئاگردانی    وێنەکانی  تڕەمپ و. ئاڵای  ئەمریکا و ڕژیمی زایونیان  لە ڕەوتی  ئامادە بونی  نوێژکاران  لە موسەلای  تارانیان  ڕوماڵ  کرد .  

دەنگدانەوەی بەربڵاوی گوتارەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەمیانەی نوێژی هەینی تاران لەنێو مێدیا جیهانیەکان دا

هەواڵدەری ئەمریکی ئاسۆشیەیتەد پرێس وێڕای بڵاوکردنەوەی سات بە ساتی نوێژی هەینی ئەم حەفتەیەی تاران لە زمان مەقامی مەزنی ڕێبەریەوە نووسی: هێرش بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکان، زەبرێکی قورس بوو لە ئەمریکا.

هەواڵدەریی ئینگلیزی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاند: ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هێرشە مووشەکیەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە عێراقی بە زللــەیێک لە سیمای ئەمریکا و پیشاندەری پاڵپشتی خودا لە کۆماری ئیسلامی لێکدایەوە.

هەواڵدەریی ئینگلیزی ڕۆیتەرز: ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هێرشە مووشەکیەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە عێراقی بە زللــەیێک لە سیمای ئەمریکا و پیشاندەری پاڵپشتی خودا لە کۆماری ئیسلامی لێکدایەوە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش بە ئاماژەدان بە بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە نوێژی هەینی ئەم حەفتەیەی تاران نووسی: ئەم ڕێوڕەسمە وێنەیێک لە دەسەڵات و یەکیەتی گەلی ئێرانی نەخشاند.

هەروەها زۆربەی ڕاگەینەرەکانی ئینگلیز باسی ئەو بەشەی  وتەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابیان کرد کە بەڕێزی دۆناڵد ترەمپی وەک کۆستەیێک بانگ کرد

"گاردیەن"یش لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ڕێبەری مەزنی ئێران دۆناڵد ترەمپی بە کۆستەیێک ناودێر کرد کە بەس وا دەنوێنێ کە گوایە پاڵپشتی خەڵکی ئێرانە، لەحاڵێکدا لە پشتەوە خنجەریان لێ دەدات.

هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا، کەناڵی هەواڵیی سی ئێن ئێن، ماڵپەڕی کەناڵی ئابووریی بلوومبێرگ و گۆڤاری ئەڵمانیی فۆکس و شپیگەلیش باسی نوێژی هەینی ئەم حەفتەیەی تارانیان کرد.

کاردانەوەی خوتبەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە میدیا عەرەبیەکاندا

مەیادین بە گیڕانەوە لە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی نووسی: ئیمپراتوریەتی زایۆنیسم بەنیاز بوو سەرکردەکەی ئێمە تۆمەتبار بکات بە تیرۆریزم، لەحاڵێکدا شەهید سولەیمانی بەهێزترین سەرکردە بووە لە خەباتی دژی تیرۆریزم، ئەوان سەرکردەیێکیان تیرۆر کرد کە نموونەی نەبوو و نەشیانتوانی لە گۆڕەپانی شەڕدا بەرەوڕووی ببنەوە.

کەناڵی هەواڵیی جەزیرەش کە وتەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ بڵاو دەکردەوە لە زمان بەڕێزی ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سولەیمانی، ڕواڵەتی تیرۆریستیی خۆی نواند و ئەمریکا وڵاتێکە کە داعشی پێک هێناوە.

کەناڵی هەواڵیی عەرەبیەش بە بڵاو کردنەوەی وتەکانی ڕێبەری، بە گێڕانەوە لە بەڕێزی نووسی: ئەمریکا سپەهبۆد سولەیمانیی بە ترسنۆکانە و نەک لە گۆڕەپانی شەڕ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ، تیرۆر کرد و سەرۆکی ئەمریکا بە دان پێدانانی تیرۆری سولەیمانی دانی بەوەشدا ناوە کە تیرۆریستە.

کەناڵە تلەڤیزیۆنیەکانی عێراق و ئەلمەناری لوبنانیش هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی خوتبەکانی نوێژی هەینیی تاران، بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ وتەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیان بڵاو کردەوە.

کاردانەوەی خوتبەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕاگەینەرە ئاسیاییەکاندا

خوتبەکانی ڕێبەری ئینقلاب لە نوێژی هەینیی تاران لە کەناڵی تەرەتەی تورکیاشدا کاردانەوەی بەربڵای هەبوو. ئەم کەناڵە بە گێڕانەوە لە مەقامی مەزنی ڕێبەری ڕایگەیاند: ئەو ڕۆژەی وا مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، بنکە و بارەگای ئەمریکیەکانی تێک ڕووخاند، یەوموڵڵایە.

 بەشداری بەربڵاوی بەشکۆی خەڵکی تاران له  نوێژی هەینیی تاران  

هەواڵدەریی چینیی شینهووا و تلەڤیزیۆنی ئینگلیزی زمانی چین و تلەڤیزیۆنی حکوومیی چینیش لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای بڵاوکردنەوەی وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، لە زمان بەڕێزیەوە گوتیان: تیرۆری سپەهبۆد سولەیمانی، هەنگاوێکی ناجوامێرانە بوو کە زەبری لە ئیعتباری ئەمریکا وەشاند.

هەروەها ڕۆژنامەی داوی پاکستان سەبارەت بە نوێژی هەینی ئەم حەفتەیەی تاران نووسی: ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی دایە وڵامە گورچکبڕەکەی سپای پاسداران بە پەلامارەکەی ئەمریکا و تیرۆری سپەهبۆد سولەیمانی و کارەساتی کەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینیشی بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لێک دایەوە. گۆڤاری تایمز ئۆ ئیندیای هێندیش لە زمان ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیەوە ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ کۆستەیێکە کە بەس بانگەشەی پاڵپشتی گەلی ئێران دەکات.

 

سەرپەیڤ