کانونی دوھەم 27, 2020 11:55 Asia/Tehran
  • ڕەهەند و دواهاتەکانی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پەردە لادان لە سەودای سەدە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو پەردە لائەدات لەگەڵاڵەی "سەودای سەدە".

سەودای سەدە گەڵاڵەی ئەمریکایە لەبارەی کێشەی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی.دەوڵەتی ئەمریکا بەرلەمە چەند جار هەوڵی  داوە پەردە لادات لەم گەڵاڵەیە،بەڵام بە هۆی جۆر بەجۆر لە وان قەیرانی بێ وێنەی سیاسی لە ناوچە داگیر کراوەکان نەیتوانیوە پەردە لادات لەم گەڵاڵەیە.

سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی بەتەواوەتی ڕەگەز پەرەستانەیە کە هاوڕەوتە لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنی.لەبەر مسۆگەر کردنەوەی ئەم گەڵاڵەیە تابەئێستا قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی ناسێندراوە و باڵوێزخانەی ئەمریکایش لە تیل ئەبیب ڕاگوێزراوە بۆ قۆدس.

 واوێدەچێت لەمەڕ پەردە لادان لەگەڵاڵەی سەودای سەدە برگە گەلێکی تازەیش لەئارا دان کە سیمای ڕەگەز پەرەستانە و نادادگەرانەی ئەم گەڵاڵەیە زۆرتردەر ئەخاتەوە. دانی ئەو شارۆچکەیانە وا ناکۆکییان لە سەر دا بوو لە ڕۆخی خۆرئاوایی بە ڕژیمی زایۆنی یەکێ لە برگە نوێیەکانە کەلە رۆژانی ئەمدواییەیش کاربەدەستانی ئیسرائیلی لەم بارەوە

بانگەشەگەلیکیان هێنابووە ئاراوە. بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی هەندێک لەمەو بەر و "بینی گانتێز"، ڕێبەری هاوپەیمانی "شین وسپیش" لە ڕۆژانی ڕابردوو ئیدعایان کردووە کەلەکاتی پێکهێنانی کابینەی تازە لە ڕەوتی مسۆگەر کردنەوەی دەستەڵاتداری ئیسرائیل لەسەر ئەو شارۆچکەیانە وا ناکۆکییان لە سەری هەیە لە ڕۆخی خۆر ئاوایی  داهەنگاو هەڵدەگرن.
 

خاڵی گرنگ ماوەی زەمەنییە وا دۆناڵد ترەمپ بۆ پەردە لادان لەگەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەدە هەڵیبژاردووە. ئەم گەڵاڵەیە لە زەمانێک دا پەردەی لەسەر لائەدرێت کە رژێمی زایۆنی بەرەو ڕووی قەیرانی بێ وێنەی سیاسی بۆتەوە.ترەمپ گەرکیەتی ئەم پەیامە ڕابگوێزێت کە پەردەلادان لە سەودای سەدە نەبستراوەتەوە  بە پێکهێنانی کابینەکەی نەتانیاهۆ.هەر بۆیە بەشێوەی هاوکات لە نەتانیاهۆ و گانتیز بۆ وتووێژ لە کۆشکی سپی بانگێشتنی کردووە.

ئەم گەڵاڵەیە لەکاتێک دا پەردەی لەسەر لائەدرێت کەلەلایەک پرۆسەی موحاکمە و لێپێچینەوەی  "دۆناڵدترەمپ" لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا درێژەی هەیە و لەلایەکی دیکەوە ترەمپ لەمساڵی زایینی دا دەبێ ململانێ بکات لەگەڵ خەنیمی دێمۆکراتی خۆی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا.

 

سەرپەیڤ