شوبات 15, 2020 01:57 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) و ڕۆژی دایک

حەزرەتی فاتمەی زەهرا (س) کچی خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، بیستەمی جەمادیوسانی ساڵی هەشتەمی بەرلە کۆچی لەدایک بوو .

ئەم خاتوونە مەزنە هەر لە منداڵییەوە لە نێو ماڵی وەحی بە ڕێنوێنییەکانی باوکی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.ح) گەیشتە بەرزترین ئاستی کەمال و بەختەوەری و فەزیلەت.

کچی خۆشەویستی حەزرەتی محەممەد (د.خ) هەروەها لە ماڵی گەرم و گوڕو بەسەفای ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان بە باشترین شێوە ئەرکی هاوسەرداری و دایکی خۆی ئەنجام دا و مرۆڤگەلێکی گەورە و بلیمەتی وەک ئیمام حەسەن (ع) و ئیمام حسێن (ع) و حەزرەتی زەینەب (س)ی لە داوێنی خۆی دا پەروەراند.

حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) لەگشت بوارەکاندا، سەرچەشنی ژنانی جیهان دێتەئەژمار و رۆژی لەدایکبوونی بەڕێزی لە ئێران کە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە)-بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران- وەک ڕۆژی دایک و ژن ناودێر کراوەو لەو ڕۆژەدا ڕێز دەگیردرێ لە پلەوپێگەی ژنان، بەتایبەت دایکان.

ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەتایبەت شارەکانی پیرۆزی قوم و مەشهەد ، حاڵ وهەوایەکی تایبەت بەسەریاندا زاڵەو ئەوینداران وهۆگرانی ماڵباتی عیسمەت و تەهارەت بە ڕازاندنەوەی شەقام و کۆڵانەکان و بەڕێوەبردنی ئاهەنگی جێژن و خۆشی، ئەو بۆنە پیرۆزە دەکەنە جێژن.

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پڕخێرو بێری حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) لەگشت موسڵمانان و ڕزگاریخوازانی جیهان پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ