نیسان 17, 2020 10:52 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

بیست و نۆهەمین ڕۆژی مانگی خاکەلێوە، ڕێککەوتی ١٧ ئاپریل وەک ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ناودێر کراوە بەمەبەستی ڕێزگرتن لە بوێری و بەجەرگی و خۆ بەخت کردنی کارگێران و هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو پاراستنی نیشتمانی ئیسلامی.

 ئەمساڵ رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی تەشەنای ڤایرووسی کۆرۆنا تەرخان دراوە بە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-١٩.جێگری هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: گەڵاڵەی بەڕێوە بردنی ڕژەی "خزمەتگوزاری" بە جێ ڕژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی و بە دروشمی" بەرگریکارانی نیشتمان و یاوەرانی سەلامەت" لە ئاست وڵات دا بەڕێوە دەچێت.

ئەمیر دەریادار "حەبیبوڵڵاسەیاری" جێگری  هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پرێسکۆنفرانسک دا بە ئاماژە بەم بابەتە کە ڕژەی خزمەتگوزاری ١٧ ئاپریل لە سەرانسەری ئێران دا بەڕێوە دەچێت ،گوتیشی: نەهێشتنەوەی ئالوودە وپیس بوونی شوێنە گشتییەکان لە شارەکان و پارێزگاجۆر بەجۆرەکان،بەڕیکردنی تیمەکانی پزشکی بۆ ناوچە جۆر بە جۆرەکانی وڵات لەمەڕ ڕاگەییشتن بە نەخۆشانی کۆرۆنایی و یارمەتی دانی هێلەک و بێژنگ کردن لە وێنەی ئەرکەکانی گەڵاڵەی ڕژەی خزمەتە.

دەریادار سەیاری بەباسکردنی ئەمەی ساڵی ڕابردوویش لەپارزگاکانی گۆڵستان و لۆرستان کە لافاو هەستابوو و ڕێو ڕەسمی ڕۆژی ڕژەی ئەرتەش بەڕێوە نەچووەو گەڵاڵەیەکی دیکە بەجێ ڕژە ئەنجام دراوە بەڕاشکاوی گوتی: لەبارودۆخێک دا کە  سێبەری نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵات داهەیە،ئەرتەشی ئێران بەتەواوەتی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە و ئاراستە کردنی ڕاژەکاری پێویستە لەم بوارە دا.

جێگری هەماهەنگ کەرەوەی ئەرتەشی ئێڕان گوتی: ئەرتەش ئەرکمەندە بۆ ئەنجام دانی فەرمانبەرییەتی خۆی کەپاراستنی سەروەری و دەستەڵات و بەرەڤانی  لە سەربەخۆیی و نزامی کۆماری ئیسلامییە، بەهەموو تواناییەوە هەنگاو هەڵبگرێت.هاوکات لەگەڵ کردەوەکانی پێشپێگرانە و دەرمانی دەوڵەتی ئێران بەیارمەتی هێزە چەکدارەکان، پرۆسەی ناسینەوەی زووتر لەکات،پێوشوێنگرتنی کەسانێک کە پێوەندییان بووە لەگەڵ تووشبووان، هەڵاواردن و جیاکردنەوەی نەخۆشەکان(کەرەنتینە) و دەواو ودەرمانی تووشبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا بە هاوڕێیەتی هەموو چین وتوێژەکانی خەڵکی ئێران، خێرا خەریکە ئەنجام ئەدرێت.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تا بەئێستا لە سەرجەم ٦٠ هەزار و ٥٠٠ کەس کەلە ئێران دا تووشی ڤایرووسی کۆرۆنابوون،٢٤ هەزار و ٢٣٦ کەسییان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشتووە و سێ هەزار و ٧٣٩ کەسیش گیانی خۆیان لەدەستداوە.

 

سەرپەیڤ