نیسان 19, 2020 23:58 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ رۆژی

سەعدی شاعیری ناسراوی فارسه، که ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە.

لە رۆژژمێری ئێرانی دا ئەمڕۆ رۆژی بەرزراگرتنی نوسەر و بیرمەند و شاعیری گەورە ، "شیخ مصلح الدین سعدی شیرازی " ناسراو بە سەعدیە . 

 

سەعدی  نزیک بە ساڵی 606 ی کۆچیی لە شاری شیرازی ئێران لە بنەماڵەیەکی زاناپەروەر هاتە سەر دونیا .

هەر دوای خوێندنی بەرایی بەرەو بەغدا کەوتە رێ تا زانایی و خوێندەواریی خۆی زیاتر بکات .

سەعدی بە درێژایی تەمەنی بە زۆر وڵاتاندا گەڕاوە  وەکوو عێراق ، شام ، حیجاز ، تورکیا و ئازەربایجان و ئەزموونی وەرگرتووە  و بووە بە کەسێکی دنیا دیدە.

ئەو دوای گەڕانەوەی بۆ زێدەکەی شیراز ، ئەنجام و کۆی ئەزموون و تەجرەبەکانی ژیانی خۆی لە توێی دوو پەڕتووکی گوڵستان و بوستان دا نوسیەوە کە لە پەخشان و شێعری فارسیدا  بێ وێنەن و بەشێک لە پەندەکانی لە گوڵستان دا لەسەر زاری خەڵکن .

تا ئێستا گوڵستانی سەعدی بە هەردوو زاراوەی كوردیی نێوەڕاست و هەورامی وەرگێڕدراوە و بڵاوبووەتەوە .

سەعدی بە مامۆستای غەزەلی فارسی ش ناسراوە .

ئەو زاتە بە قەڵەمێکی پاراو و جوان و بە یارمەتی وەرگرتن لە تەکنیکی ئەدەبیی بە دەیان پەند و وانەی ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی بە نووسین نەمر کردووە و بۆ ئێمەی بە یادگار بە جێ هێشتووە .

سەعدی ساڵی 691 ی کۆچی دونیای ئێمەی بە جێ هێشت بەڵام بە بەرهەمە جوانەکانی بۆ تا هەتایی ناوی خۆی هێشتەوە .

«عقل و عشق»، «نصیحة الملوک» و «مجالس پنج گانه» لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەون .

سەرپەیڤ