May 01, 2020 03:19 Asia/Tehran
  • ھاوتەریبیی ئاڵمانیا لەگەڵ ھەڵوێستەکانی کۆشکی سپی دژی حیزبوڵڵای لوبنان

وەزارەتی نێوخۆی ئاڵمانیا  لە ئاراستەی ڕەزامەند کردنی ڕزێمی زایونی و ئەمریکا، وێڕای بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنان، چالاکییەکانی ئەم تاقمەی لە خاکی ئاڵمانیا قەدەغە کرد.

دەوڵەتی ئاڵمانیا ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتە بێ ئاکام و ھەرەس ھاتووەکانی کۆشکی سپی دژی بزوتنەوەی حیزبوڵڵا قەدەغەی چالاکییەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە ئاڵمانیای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی یەکجاریی چالاکییەکانی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاڵمانیا، وەک چۆن ئەمریکاو ئیسرائیل پێداگر بوون لە سەری، حیزبوڵڵای بە ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناساند.

ھەتا ئێستا بەس چالاکییەکانی لقی سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا قەدەغە کرا بوو، ئیدی کاریان بەسەر چالاکیی لقە سیاسییەکانی ئەم بزوتنەوەیە نەدا بوو کە خۆی لە خۆپیشاندان و یان ھەوڵی دژی ئیسرائیلی ئەویش بە شێوەیەکی ڕێکمەندو ئاسایی دا دەبینییەوە. کەچی ئێستا کاربەدەستانی ئاڵمانیا باسی ھێرشی پۆلیسی ئاڵمانیا بۆ سەر ئەم بزوتنەوەیەو داخستنی چەند دامەزراوەو مزگەوتی سەر بە بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لەم وڵاتەدا دەکەن.

 هەروەها پۆلیسی ئاڵمانیا ھێرشی کردە سەر چەند ماڵ و مزگەوتی موسڵمانان. 

ھێرشی پۆلیسی ئاڵمانیا بۆ سەر ماڵ و مزگەوتی موسڵمانان ھاوکات لەگەڵ جوڵانەوەی دژی حیزبوڵڵا

ئەم ھەنگاوەی پۆلیسی ئاڵمانیا ھاوکات لەگەڵ بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنان ئەنجامی گرت. 

ھێرشی پۆلیسی ئاڵمانیا بۆ سەر ماڵ و مزگەوتی موسڵمانان ھاوکات لەگەڵ جوڵانەوەی دژی حیزبوڵڵا

کاربەدەستانی ئاسایشتیی ئاڵمانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نزیکەی ھەزاو پەنجا کەس لە ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان لە خاکی ئاڵمانیادان.

ڕژێمی زایونی و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە ئاراستەی ھەوڵدان بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، گوشاریان خستووەتە سەر وڵاتانی ئەورووپی بۆ بە تیرۆریست ناساندنی ئەم تاقمە خۆڕاگرە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە واشێنگتۆن لە ئاراستەی ھەوڵ دانی بۆ دابەزاندنی ئاستی دڵخواز بوونی حیزبوڵڵا لە لوبنان، چەندین بانک و کەسایەتیی لوبنانیشی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئەم تاقمە خستووتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە.

 

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دوای سەرکەوتنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە، ھەوڵدان بۆ پەرە پێ دانی گوشاری سەر ئەم بزوتنەوەیەیان زیاتر کردووە.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو ھەنگاوەی  دەوڵەتی ئاڵمانیا، وتیشی: وادیارە ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی ھەڵوێستەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕاستییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو بەس بە ڕەچاو کردنی ئامانجەکانی مەکینەی پڕوپاگەندەی ڕژێمی زایونی و دەوڵەتە سەرلێشێواوەکەی ئەمریکا ڕێک و پێک دەکەن.

 موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران : دوژمنایەتیی دەوڵەتی ئاڵمانیا لە ھەمبەر حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاراستەی ئامانجەکانی
ئیسرائیل و ئەمریکادایە

موسەوی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئاڵمانیا لەو پەڕی بێ ڕێزی کردنی لە ڕادەبەدەر بە دەوڵەت و گەلی لوبنان دراوە، وتیشی: حیزبوڵڵا بەشێکی فەرمی و ڕەوای دەوڵەت و پەرلەمانی لوبنانەو بەردەوام پارتێکی سیاسیی کاریگەر لە بواری پاوەجێیی سیاسیی ئەم وڵاتە ھاتووەتە ئەژمار کە ھەموو کات پشتگریی بەربڵاوی خەڵکی لوبنان و ناوچەکەشی لە گەڵدایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە حیزبوڵڵای لوبنان جێ و شوێنێکی کاروگرینگیشی لە خەباتی دژی تیرۆریزمی دڕندەکاری داعش ھەبووەو ھەشیەتی، جەختیشی کرد: دەوڵەتی ئاڵمانیا دەبێ وەڵامی شوێندانانە نەرێنییەکەی ئەو بڕیارەی لە سەر خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستە ڕاستینەکان لە ناوچەکەدا بداتەوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ئەکتەرێکی کاراو شوێن دانەرە لە گۆڕەپانی لوبنان دا

حیزبوڵڵا وەکو ئەندامێکی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی کارای ھەیە لە پوچەڵ کردنەوەی پیلان و ھەنگاوەکانی تەوەرەی ئەمریکی_زایونی- سەعودی  لە ناوچەکەدا.

حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوام بەرنگاری ڕژێمی زایونی دەبێتەوەو ئەکتەرێکی کاراو شوێن دانەرە لە گۆڕەپانی لوبنان دا.

 

سەرپەیڤ