May 22, 2020 01:12 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیھانی قودس؛ ڕۆژی دژایەتی کردنی ئیستیکبار و ڕاگەیاندنی بێزاری بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنییە

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە پێی دەستپێشخەرییەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی جیھانیی قودسی ئەمساڵ ٢٢ی مای ٢٠٢٠ ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی.

 ڕۆژی جیھانیی قودس میراتی متفەڕکی ئیمام خومەینی(رە) دێتە ئەژمار

لەڕۆژی جیھانیی قودس دا،گەلانی ئازادیخوازی جیھان لە وڵاتانی جۆربەجۆر، ڕق و بێزاریی خۆیان لە بارەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس و زایونییەکان دەربدەبڕن و داکۆکیی لێبڕاوانەیان لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ڕادەگەیەنن و ھاواری دادخوازی و ڕزگاریی قودسی پبرۆز بەرزدەکەنەوە.

٧٢ ساڵ پێش ئێستاو بە پشتگیریی هێزە داگیرکارەکانی جیهان ڕژێمێکی ساختە و نایاسایی لەناخی جیهانی ئیسلام دا دروست بوو. نەوەی ئەمڕۆی فەلەستین هەڵگری هیوا و ئاواتی نەتەوەیەکە بۆ گەییشتن بە ئامانج و مافە پێشێلکراوەکانی خۆیان لە مەڕ ئازادکردنی خاکی باوباپیرانیان لەژێر پۆستاڵی داگیرکەران و هەروەها گەییشتن بە مافی حاشاهەڵنەگرو دانپیادانراوی مافی چارەی خۆنووسین و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆو یەکپارچەی خۆی بە پێتەختایەتی قودسی پیرۆز.

خاکی فەلەستین و ناوچەکە لە ماوەی ئەم ٧٢ ساڵەدا ڕووبەڕووی دوو کیشەی گەورەی داگیرکاری و فراوانکردنی لەسەرەخۆو بەردەوامی ئەو داگیرکارییە و هەروەها تیرۆریزمی  ڕێکخراو و دەوڵەتیی ڕژێمی زایونی لە دژی گەلی فەلەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکە بووەتەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژی قودسە و یەکێکە لە ڕۆژە گرینگەکانی  مێژووی جیهانی ئیسلام. رۆژی قودس بەتایبەت بۆ فەلەستینیەکان و بە گشتی بۆ هەموو موسڵمانان، بووەتە هەلێک بۆ زەق کردنەوەی کەتن و جینایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم ڕۆژە ئەوەندە بەلای ئیسرائیلەوە ناخۆشە کە لە ماوەیێکی دوور و درێژ پێش گەیشتنی ئەو ڕۆژە، خەریکی پلانداڕشتنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەخنە و ناڕەزامەندیی فەلەستینیەکان لە ڕۆژی قودسدا بە چەشنێک کە لەو ڕۆژەدا تووندترین زەبروزەنگی لە دژی فەلەستینییەکان دەکار دێنێت.

ڕۆژی قودس بە دەسپێشخەریی ئیمام خومەینی (ره) بناغەدانەری ئینقلابی ئیسلامی ئێران دانراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی چواردەیەی ڕابردوو بە حوکمی ئەرکی مڕۆڤدۆستی وئیسلامیی خۆی پشتگیری کردن لە ئامانج و مافەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین وبەرگری یاسایی ئەم گەلەی لەبەرامبەر داگیرکەرانی زایونی کردووتە سەردێڕی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی. ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانیی قودس لە لایەن دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)،بە ئامانجی ڕاکیشانی پشتگیری و پشتیوانیی تەواوی موسڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان لە گەلی فەڵەستین ئەنجامی گرتووە. هەموو ساڵیک لەو وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەم بۆنەیەوە ڕێ و ڕەسم  وبەرنامەگەلێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو وڵاتان و بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە شێوەی تۆکمەوتەواو، بەرنامەکان تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی قودس ئەمساڵ جیاواز لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو لە وڵاتانی جۆربەجۆر بە ڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ