ته‌مووز 07, 2020 23:23 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەسەر نایاسایی بوونی تیرۆری سەرداری شەھید حاج قاسم سولەیمانی

ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: تیرۆری سەردار سولەیمانی پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بوو

سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی  و ئەبومەھدی موھەندیس یاریدەری سەرکردەی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ ھەشت کەسی دیکە لە ئەندامانی ھێزی خۆڕاگری، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨ی کۆچیی ھەتاوی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و تیرۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

سەرداری سپەھبۆدی شەھید حاج قاسم سولەیمانی وشەھید ئەبومەھدی موھەندیس

ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تیرۆری سەردار سولەیمانیی لە لایەن سوپای ئەمریکای بە پێسێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.

«ئاگنێس کالامار» کارناسی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئێعدامە بەدەرلەیاساکان و یان دەستبەجێ و سەرەڕۆیانە، وتی: ئەمریکا نەیتوانیوە بەڵگەی پێویست بۆ بانگەشەکەی سەبارەت بە «سەرداری شەھید» قاسم سولەیمانی سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بھێنێتەوە لەمەڕ ئەمەی کە گوایە ھەڕەشەیەک بووە بۆ داھاتوو

ئاگنێس کالامار ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

کالامار لە ڕاپۆرتێکدا کە تیای دا داوای وەڵامدانەوەی تیرۆرە مەبەستمەندەکان بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی و ھەروەھا ڕەچاوکردنی یاساوڕێسای ھاوپەیوەندبە چەکەمەنیی کردبوو، ڕایگەیاند: ھێرشەکەی  ئەمریکا بە ھۆی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە تیرۆر کرانی سەردار سولەیمانیی لێ کەوتەوە، پێشێلکرانی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆیتێرزدا وتیشی: جیھان لە بڕگەیەکی ھەستیارو خاڵێکی وەرچەرخانی شیمانەیی لە پەیوەندی لەگەڵ بەکارھێنرانی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان بەسەر دەبات و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان خۆی تێ ناگەیەنێت و کۆمەڵگای نێونەتەوەییش بە ئەنقەست و یان لە ڕووی بێ ئاگاییەوە بێ دەنگەی لێ کردووە.

کالامار بڕیار وایە  ڕاپۆرتەکەی  ئاراستەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات ھەتا وڵاتانی ئەندام لە بارەی ئەمەی کە چ ھەنگاوێک لەم بارەیەوە ھەڵگرن، پێکەوە وتووێژ بکەن. با ئەوەش بڵێین کە ئەمریکا دووساڵ لەمەبەر وازی لەم ئەنجومەنە ھێنا.

واشێنگتۆن بەو پێیەی کە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان  گەلێک جار دژی داگیرکاری و پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ھەڵوێستی وەرگرتووە، بە بوختانی ھەڵوێستی دژی یەھودی و دژی ئیسرائیلی لەم ئەنجومەنە کشایەوە.

کالامار لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە تیرۆری سەردار سولەیمانی دا بۆ یەکەمجار دەوڵەتی ئەمریکا لە بنەمای بەرگری کردن لە خۆی بۆ پاسادانی ھێرش کردنە سەر کەسایەتییەکی دەوڵەتی لە خاکی وڵاتێکی سێھەم دا، کەڵکی وەرگرت کە دیارە کارەکەی نایاسایی بووە.

ڕێوڕەسمی بێ وێنەی بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەردار سپەهبۆد سولەیمانی

سەرداری سپەھبۆدی شەھید حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس یاریدەری سەرکردەی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ ھەشت کەسی دیکە لە ئەندامانی ھێزی خۆڕاگری، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٨ی کۆچیی ھەتاوی بە فەرمانی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھێرشێکدا کە بە ھۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربازیی ھێزە تیرۆریست و داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە نزیکی فڕگەی بەغدا ئەنجامی گرت، شەھید کرا.

سەرپەیڤ