ته‌مووز 29, 2020 14:43 Asia/Tehran
  •     پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی حەججی ئیبراھیمی

ڕێ و ڕەسمی حەجج کە بەردەوام قۆناغی ھەست کردنی جیھانی ئیسلام بە سەربەرزی و مەزنایەتی و گەشانەوە بووە، ئەمساڵ توشی پەژارەو حەسرەتی بڕواداران و ئاوێتەی ھەست بە دابڕان و ناکامی کردنی تاسەمەندانە. دڵەکان لە غوربەتی کەعبەدا ھەست بە غوربەت و نامۆیی دەکەن و «لەببەیک»ی دابڕاوان تێکەڵاوی فرمێسک و مەخابنە.

بسم‌الله‌الرحمن‌الرحیم والحمدلله رب العالمین وصلی الله علی محمد و آله الطاهرین و صحبه المنتجبین و من تَبِعَهُم باِحسانٍ الی یوم الدین.

ڕێ و ڕەسمی حەجج کە بەردەوام قۆناغی ھەست کردنی جیھانی ئیسلام بە سەربەرزی و مەزنایەتی و گەشانەوە بووە، ئەمساڵ توشی پەژارەو حەسرەتی بڕواداران و ئاوێتەی ھەست بە دابڕان و ناکامی کردنی تاسەمەندانە. دڵەکان لە غوربەتی کەعبەدا ھەست بە غوربەت و نامۆیی دەکەن و «لەببەیک»ی دابڕاوان تێکەڵاوی فرمێسک و مەخابنە.

دیارە ئەم بێ بەری کرانە کورتە ماوەیەو بە حەول و قوەی ئیلاھی ھێندە ناخایەنێت، بەڵام پەندو وانەکەی کە زانینی قەدری نیعمەتی گەورەی حەججە  دەبێ بە ھەر ماوی بمێنێتەوەو لە خەفڵەت ڕامانپسکێنێت. ئەمساڵ دەبێ ھێمای مەزنایەتی و دەستەڵاتی ئوممەتی ئیسلام لەنێو ئاپۆڕەی بەربڵاوو ھەمەچەشنی بڕواداران لە ھەرێمی کەعبەو لە گڵکۆی پاکی پێغەمبەر(ص) و ئیمامانی بەقیع (علیهم‌السلام)، زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە ھەست پێ بکەین و لێی قوڵ ببینەوە. حەجج فەرزێکی بێ وێنەو دەگمەنە، گوڵێکی سەد پەڕەیە لە نێو فەرزە ئیسلامییەکاندا، دەڵێی تەواوی ڕەھەندە گرینگە تاکەکەسی و بە کۆمەڵ و زەوینی و ئاسمانی و مێژوویی و جیھانیی دین، بڕیارە تیای دا خوێندنەوەی دووبارەی بۆ بکرێت.

گڵکۆی پاکی پێغەمبەر(ص) و ئیمامانی بەقیع (علیهم‌السلام)

مەعنەوییەتی تیادایە، بەڵام بەبێ تەریک کەوتنەوەو گۆشەنشینی و خەڵوەت کردن و تەنیایی، بەکۆمەڵ بوونی تیادایە، بەڵام بەدوور لە پێکەوە ھەڵشاخان و خراپەو ناحەزی. لە لایەکەوە ھێڵێکی ڕۆحیی موناجات و نیایش و زیکری ئیلاھییە و لە لایەکی دیکەوە ئاوێتەیەکە لە خووگرتن و پەیوەندیی جەماوەری. حاجی بە چاوێک پەیوەندیی لەمێژینەی خۆی لەگەڵ مێژوو، لەگەڵ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ھاجەر، لەگەڵ ڕەسوڵی خودا لە کاتی وەژوورکەوتنی  سەرکەوتووانەی بۆ مەسجیدولحەرام و لەگەڵ حەشیمەتی بەرفراوانی بڕوادارانی سەرەتای ئیسلام، سەیر دەکات و بە چاوێکی دیکەی حەشیمەتی بڕوادرانی ھاوچاخی خۆی دەبینێت کە ھەر کامەیان دەتوانن دەستێک بن بۆ ھاریکاری و ئیعتیسامی جەمعی و چنگ ھەڵپێکان لە حەبلیللا. بیرکردنەوەو ڕامان لە دیاردەی حەجج، حاجی بەم بڕوامەندییە دڵنیایە دەگەیەنێت کە زۆرێک لە ئارمانج و ئاواتەکانی دین بۆ مرۆڤایەتی، بەبێ یەکتر ھێزمەند کردن و ھاودڵی و ھاوکاریی کۆمەڵەی دینداران بە ئەنجام ناگات و بە  ھاتنە ئارای ئەم ھاودڵی و ھاریکارییە، فرت و فێڵی نەیاران و دوژمنان گرفتێکی ئەوتۆ لە سەر ئەم ڕێگایە بەدی ناھێنێ. 

حەجج،مەشق و پرۆڤەی دەستەڵاتە لە بەرامبەر ئەو موستەکبیرانەی کە مەکۆی گەندەڵی و ستەم و چەوساوەکوژی و تاڵان و بڕۆن و ئەمڕۆ جەستەو گیانی ئوممەتی ئیسلامی لە بەر ملھوڕی و دەست چەپەڵییەکانیان ئازارچەشتووەو لەخوێندا گەوزاو. حەجج، نومایشی تواناییە سەخت و نەرمەکانی ئوممەتە. ئەمە سروشتی حەجج و گیانی حەجج و بەشێک لە گرینگترین ئارمانجەکانی حەججە، ئەمە ھەر ئەوەیە کە ئیمامی کۆچکردوومان، خومەینیی مەزن، وەک حەججی ئیبراھیمی ناوی دەھێنا، ئەمە ھەر ئەوەیە کە ئەگەر بەرپرسانی کاروباری حەجج کە خۆیان وەک «خادیمەینی حەرەمەین» دەناسێنن ، ڕاستگۆیانە پێملی بن و لە باتی پێ خۆش بوونی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕەزامەندیی خوداوەند ھەڵبژێرن، دەتوانن گرفتگەلێکی گەورە لە کۆڵی جیھانی ئیسلام بکەنەوە. ئەمڕۆ وەک ھەمیشەو زیاتر لە ھەمیشەش، قازانج و بەرژەوەندیی بێ لادانی ئوممەتی ئیسلامی لە یەکگرتن دایە، یەکگرتنێک کە یەدی واحیدەو یەکدەستییەک لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەو دوژمنایەتییەکان بەدی بێنێ و بە سەر شەیتانی بینگەکراو، ئەمریکای دەست درێژکارو ملھوڕو سەگە مەرەس لەملەکەی واتە ڕژێمی زایونی، وەک ھەورەگرمە بگرمێنێ و لە بەرامبەر زۆرەملییەکاندا سینگی بکاتە قەڵغان. ئەمەش واتای فەرمانەکەی ئیلاھییە کە فەرمووی:«وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا وَلَا تَفَرَّقُوا..»قورئانی حەکیم ئوممەتی ئیسلامی لە چوارچێوەی «أَشِدَّاءُ عَلَى الْکُفَّارِ رُحَمَاءُ بَیْنَهُمْ» دەناسێنێ و داوای بەجێ ھێنانی ئەرکی «وَلَا تَرْکَنُوا إِلَى الَّذِینَ ظَلَمُوا، وَلَن یَجْعَلَ اللَّهُ لِلْکَافِرِینَ عَلَى الْمُؤْمِنِینَ سَبِیلًا، فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْکُفْرِولَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّی وَعَدُوَّکُمْ أَوْلِیَاءَ»ی لێ دەکات و بۆ ئەوەی کە دوژمن دەستنیشان بکات، حوکمی«لایَنْهَاکُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِینَ لَمْ یُقَاتِلُوکُمْ فِی الدِّینِ وَلَمْ یُخْرِجُوکُم مِّن دِیَارِکُمْ» دەر دەکات.

 ئەم فەرمانە گرینگ و چارەنووس سازانە قەت نابێ لە جەغزی ھزرو بایەخەکانی ئێمەی موسڵمان داببڕێن و لەبیر بچنەوە. ئەمڕۆ زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە بەستێنی  ئەم ئاڵوگۆڕە بنەماییەی بۆ ئومەت و بلیمەتانی دڵسۆزو خێرخوازی خۆش کردووە. ئەمڕۆکە ڕاچەنینی ئیسلامی بە واتای چڕبوونەوەی بلیمەتان و لاوانی موسڵمان لە سەر سامان و داراییە زانستی و مەعنەوییەکانیان ڕاستییەکی حاشا ھەڵتەگرە. ئەمڕۆکە لیبرالیزم و کۆمۆنیزم کە لە ماوەی سەدساڵ و یان پەنجا ساڵ لەمەوبەر وەک ھەڵکەوتەترین خەڵاتی شارستانیەتی ڕۆژئاوا دەھاتە ئەزمار، بە تەواوی لەبرەو کەوتوون و نوقسانی و کەم و کوڕییە چارەسەر ھەڵنەگرەکانیان دەرکەوتوون. میکانیزمەکەی سەر بەویان ھەڵوەشایەوەو میکانیزمەکەی سەر بەمیشیان گیرۆدەی قەیرانگەلی قوڵەو لە سەروبەندی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەیە. ئەمڕۆکە نەک ھەر ھێمای کلتووریی ڕۆژئاوا_ کە ھەر لە سەرەتاشەوە بە پڕکێشی و  ڕیسواییەوە ھاتە مەیدانەوە_ بەڵکو تەنانەت ھێمای سیاسی و ئابوورییەکەشی واتە دیموکراسیی «پارە تەوەر»و بورژوازیی چینایەتی و ھەڵاوێرانەش لێنەھاتوویی و گەندھەڵێنانی خۆی ئاشکرا کردووە. ئەمڕۆکە کەم نین ئەو بلیمەتانەی جیھانی ئیسلام کە بە سەری بەرزو بەوپەڕی شانازی و سەربڵیندییەوە، تەواوی بانگەشە زانستی و شارستانییەکانی ڕۆژئاوایان توشی چەلێنچ کردووەو ڕاشکاوانە جێگرەوەی ئیسلامییان پیشان دەدەن.

ئەمڕۆکە تەنانەت ھێندێک لە بیرمەندانی ڕۆژئاواش کە بەرلەمە لیبرالیزمیان باغرانە وەک کۆتایی مێژوو دەناساند، بە ناچاری لەو بانگەشەیە کشاونەتەوەو دان بە سەرلێشێوانی خۆیان لە ڕووی بیرۆکەو کردارەوە دەنێن. ئاوڕدانەوەیەک لە شەقامەکانی ئەمریکا، لە ھەڵس و کەوتی کاربەدەستانی ئەمریکی لەگەڵ خەڵکەکەیان، لە دۆڵە قوڵەکەی دابڕان و مەودای چینایەتی لەو وڵاتە، لە سوک بوون و گەمژەیی ئەوانەی وا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردراون، لە ھەڵاواردنە ڕەگەزییە سامناکەکەی، لە دڵڕەق بوونی فەرمانبەرە ئەرکمەندەکانی کە کەسێکی بێ تاوان لە شەقامەکاندا بەوپەڕی لە سەرخۆیی بەبەرچاوی ڕێبوارەکانەوە لەژێر ئەشکەنجەدا دەکوژن، ھەر ھەموو ئەمانە قوڵایی قەیرانی ئاکاری و کۆمەڵایەتی شارستانیەتی ڕۆژئاوایی و سەرلێشێوان و بەتاڵ بوونی فەلسەفە سیاسی و ئابوورییەکەی ئاشکرا دەکەن.

ڕەفتاری توند و تیژئاژویانەی پولیسی ئەمریکا لەگەڵ ناڕازیان

ڕەفتاری ئەمریکا لەگەڵ گەلانی چەوساوەو بن دەست، نوسخەی گەورەکراوەی ھەڵس و کەوتی ھەر ئەو پۆلیسەیە کە چۆکی لەسەر ملی ڕەش پێستێکی بێ دەرەتان داناو خنکاندنی. دەوڵەتەکانی دیکەی ڕۆژئاواش ھەر کامەو بە قەدەر توانایی و دەست ڕۆییشتنیان نمونەگەلێکی دیکەی ئەم ڕەوشتە کارەساتبارەن. حەججی ئیبراھیمی دیاردەیەکی شکۆمەندی ئیسلام لە بەرامبەر جاھیلییەت و نەزانیی مودێڕنە. بانگێشتن بۆ ئیسلام و نومایشی ھێمایانەی ژینگەو چۆنیەتی ژیانی کۆمەڵگای ئیسلامییە. کۆمەڵگایەک کە تیای دا ھاوژیانیی بڕوادران لە خولانەوەیەکی بەردەوام دا بە دەوری تەوەری تەوحیدو تاقانە پەرستی دا ، زەقترین نیشانەیە. دوور کەوتنەوە لە پێکدادان و پێکەوە ھەڵشاخان، دوورکەوتنەوە لە ھەڵاواردن و سەرەتییە ئاغەواتیەکان،دوورکەوتنەوە لە گەندەڵی و پیسایی مەرجی پێویستن، ڕەمی و بەردەباران کردنی شەیتان و ترێزکردن لە موشریکان و تێکەڵ بوون لەگەڵ بن دەستان و یارمەتی دانی ئاتاجان و ھەڵکردنی دروشمی ئەھلی ئیمان، لە ڕیزی ئەرکە سەرەکییەکانەو دەست ڕاگەییشتن بە بەرژەوەندی و  قازانجی گشتی ھاوڕێ لەگەڵ یادی خوداوەندو شوکری خوداو بەندایەتی کردنی ئامانجە نێوانڕەوو کۆتاییەکانە. 

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : خەم و گرفتی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان بە خەم و گرفتی خۆمان دەزانین و بۆ چارەسەر کردنی ھەوڵ دەدەین.

ئەمە وێنایەکی گشتی لە کۆمەڵگای ئیسلامییە لە ئاوێنەی حەججی ئیبراھیمی داو دیارە ھەڵسەنگاندنی لە گەڵ ڕاستییەکانی کۆمەڵگای ڕۆژئاوای پڕلەبانگەشەو بەفیز، دڵی ھەر موسڵمانێکی خاوەن ھیممەت تژی دەکات لە شەوق و تامەزرۆیی بۆ ھەوڵدان و خەبات لە ئاراستەی گەییشتن بە وەھا کۆمەڵگایەک. ئێمەی جەماوەری ئێران لە سای ڕێنوێنی و ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینیی مەزن بە وەھا شەوق و تامەزرۆییەکەوە ھاتینە مەیدانەوەو سەرکەوتووش بووین ھەڵبەت بانگەشەی ئەوە ناکەین کە توانیومانە ئەوەی کە دەیناسین و پێمانخۆشە بە تەواوی مسۆگەرمان کردووە، بەڵام دەتوانین بڵێین کە لەم ئاراستەیەدا  زۆر پێشکەوتووین و لەمپەری زۆریشمان لە سەر ڕێگا ھەڵگرتووە. لە سای دڵنیا بوون لە بەڵێنە قورئانییەکان ھەنگاوەکانمان بە پتەوی ماونەتەوە. گەورەترین شەیتان و ڕێگروجەردەی ئەم سەردەمە واتە ڕژیمی ئەمریکاش نەیتوانیوە بمانترسێنێ و یان بە فێڵ و فڕەکانی بە چۆکماندا بھێنێ، یتخود پێش بە گەشەی ماددی و مەعنەویمان بگرێت. ئێمە تەواوی گەلانی موسڵمان بە برایانی خۆمان دەزانین و لەگەڵ ئەو غەیرەموسڵمانانەش کە نەچوونەتەوە بەرەی دژایەتیکارانمانەوە بە باشی و دادگەری ھەڵس و کەوت دەکەین.خەم و گرفتی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان بە خەم و گرفتی خۆمان دەزانین و بۆ چارەسەر کردنی ھەوڵ دەدەین.

یارمەتی دانی فەلەستینی چەوساوەو ستەملێکراو، دڵسۆزی نواندن بۆ جەستەی برینداری یەمەن و خەمی موسڵمانانی بن دەست و چەوساوە لە ھەر ناوچەیەکی جیھان دەکەین بە بابەتی ھەمشە گرینگ و جێگای سەرنجی خۆمان. ئامۆژگاری کردنی سەرکردەکانی ھێندێک لە وڵاتانی موسڵمان بە ئەرکی سەرشانم دەزانم،  ئەو کاربەدەست و سەرکردانەی کە لە باتی پشتبەستن بە برای موسڵمانی خۆیان، ھانا بۆ باوەشی دوژمن دەبەن و بۆ قازانجێکی تاکەسیی چەند ڕۆژە، پێملی سوکایەتی کردن و ملھوڕیی دوژمن دەبن و سەربەخۆیی و سەربەرزیی گەلەکەیان حەڕاج دەکەن. ئەوانەی وا پێملی مانەوەی ڕزێمی داگیرکەرو چەوسێنەری زایونی دەبن و بە ئاشکراو نھێنی دەستی دۆستایەتیی بۆ ڕادەدەن. ئامۆژگارییان دەکەم و لە شوێنھاتە تاڵەکانی ئەو جۆرە ھەڵس و کەوتە ئاگاداریان دەکەمەوە. ئامادە بوونی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە زیانی گەلانی ئەم ناوچەیەو بە ھۆکاری بشێوی و کاولی و دواکەوتوویی وڵاتانی دەزانم. لە ڕووداوەکانی ئێستای ئەمریکاو جوڵانەوەی دژی ڕەگەزپەرستی لەو وڵاتەش دا ھەڵوێستی لێبڕاوانەی ئێمە پشتگری کردن لە خەڵک و شەرمەزار کردنی ھەڵس و کەوتی دڵڕەقانەی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەو وڵاتەیە.

لە کۆتایی دا بە سڵاوو سەڵەوات بۆ حەزرەتی « بقیةاللّه ارواحنا فداه»، ڕێز لە یادی ئیمامی کۆچکردوومان دەگرین و درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەھیدان و حەججێکی ھێمن و قەبوڵ کراوو متفەڕک لە داھاتوویەکی نزیک دا بۆ ئوممەتی ئیسلامی لە خوداوەندی تاقانە داوا دەکەم.

                            والسلام علی عباداللّه الصالحین

 

سەرپەیڤ