تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 09:31 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی هێرشی مەکرۆن بۆسەر ئیسلام و شەرمەزارکردنی له لایەن موسڵمانانەوه

شەرمەزار کردنی سوکایەتییەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا

لەم دواییەدا کردەوەی وانەبێژێکی مێژوو لە فەرەنسادا لەمەڕ پیشاندانی ھێندێک کاریکاتێری سوک لە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە سەر پۆل و کوژرانی بە ھۆی لاوێکی چیچانییەوە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە ئاستی جیھاندا پەیداکرد.


شەرمەزار کردنی سوکایەتییەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا له لایەن موسڵمانانی جیهان

دوابەدوای ئەم کارە دەوڵەتی فەرەنسا ھەوڵی دژی موسڵمانانی توندتر کردەوەو وێڕای وەدەرنانی دەیان کەسیان، ڕەوتی داخستنی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکانی لەم وڵاتە پەرە پێ داوە.

لە لایەکی دیکەوە «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنساش لە باتی ھەوڵ دان بۆ کەم کردنەوەی کردەوەی دژە ئیسلامی لەم وڵاتەدا، دەستی کردووە بە بەرەڤانیی نالۆژیکانە لە دژایەتی کەرانی ئیسلام بە بیانووی بەرەڤانی کردن لە ئازادیی بەیان و لە سەر بەردەوام کرانی دژومنایەتی کردنی ئیسلام لەم وڵاتەدا جەختی کردووە.

ڕەوتی دوژمنایەتی کردنی ئیسلام و ڕابواردن بە بیروباوەڕی موسڵمانان لە فەرەنسا کە نزیکەی لەسەدا دەی دانیشتووانەکەی موسڵمانن لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە پەرەی سەندووە.

لە ئێستادا ئەم وڵاتە بووەتە مەکۆی زیاترین ھێرشی پڕوپاگەندەیی دژی ئیسلامی لە چوارچێوەی ئیسلام ترسێن کردن دا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وادیارە  ئازادیی ڕادەربڕین لە بواری دژایەتی کردنی ئیسلام بە تەواوی ڕەچاو دەکرێت و کەچی لە نمونەگەلێکی وەک دڕدۆتگی لە بارەی ھۆلۆکاستەوە نەک ھەر ئازادیی ڕادەربڕین لە ئارادا نییە،بەڵکو ئەوانەی وا گومانیش لەم بابەتە بکەن دادگایی دەکرێن و زیندانیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

لە ئێستادا کرداری دژی ئیسلامیی دەوڵەتی فەرەنسا، ڕقی موسڵمانانی لە وڵاتانی جۆربەجۆر ھەستاندووە. بە جۆرێک کە لە زۆربەی وڵاتان موسڵمانان داوای بایکۆت کرانی کەل و پەلی فەرەنسی دەکەن.

سەرپەیڤ