ئه‌مریکا نایه‌وێت هیچ هێزێک جگه له پێشمه‌رگه له شه‌نگال بێت
نوێنەری دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتی دژه داعش جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که واشێنگتۆن دژی مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێک جگه له هێزه فه‌رمییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵیی مێهر بەگێڕانەوە له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، مه‌سعوود بارزانی له هه‌ولێر، پێشوازی لە نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی دژه داعش کرد.
بڕێت مەکگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری ڕۆژی دووشه‌مه ۱۳ی مارس گه‌یشتنه سه‌لاحه‌دین و له سه‌ری ڕه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کۆبوونه‌وه.
لە دیدارەکەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش وتی: ئارامی و سەقامگیریی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی جێگەی بایەخە.
مه‌کگورگ پەیوەست بە بارودۆخی شه‌نگال ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەمەریکا نایەوێ جگە لە هێزە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق هیچ هێزێکی تر لەم دەڤەرە بێت.
هەر لەم دیدارەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا لەوەی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەکانی سوپای عێراق سەرکەوتن و ئەنجامی زۆر باشی لێکەوتووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق تاوتوێ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و شاندی میوان جەختیان لە بەردەوامیی وڵاتەکەیان لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.