داخوازی بۆ گۆڕانی شاری هه‌ڵه‌بجه به شارێکی فه‌رهه‌نگی
نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق داوای له به‌غدا و هه‌ولێر کرد بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ڕابردووی تاڵ و پڕ له مه‌ینه‌تی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م شاره‌ی به شارێکی ئاوه‌دان و فه‌رهه‌نگی بگۆڕن.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له گفتوگۆییه‌ک له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی عێراق وتی: کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نمانه‌ی به‌رخۆدانی عێراقییه‌کان له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌تی ڕژیمی به‌عسه.
نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: ده‌وڵه‌تی ئێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ڕابردووی تاڵی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م شاره بکه‌نه شارێکی ئاوه‌دان و فه‌رهه‌نگی.
هۆشیارعه‌بدوڵڵا زیادی کرد: جه‌نایه‌ت و ئه‌نفال له شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیایی خۆی نمانه‌یه‌کی ئاشکرایه له دڕنده‌یی و دوژمنی ڕژیمی پێشووی عێراق دژی گه‌لی ئه‌م وڵاته.
16ی مارچی 1988 ڕژیمی به‌عس به چه‌کی کیمیایی هێرشی کرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و 5000 که‌س له خه‌ڵکی بێ تاوانی ئه‌م شاره شه‌هید بوون.