نیسان 16, 2017 18:33 Asia/Tehran
  • بارزانی: مەسیحییەکان لە چارەی خۆنووسینی هەرێمی کوردستان بەشداری دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوزدستانی عێراق پێی داگرتووە، دانیشتووانی مەسیحی لە چارەی خۆنووسینی هەرێمی کوردستان دا بەشداری دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵیی سومریەنیوزەوە، مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی گەییشتنی (جێژنی پاک)ی مەسیحییەکان وتی: ڕێزنان لە جێژنو بۆنە ئایینییەکانەوە لە کوردستان لە ڕاستی دا پێداگرییەکە لە سەر پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی و هاوژینی و برایەتی.

ناوبراو وتیشی: جێگای شانازییە کە کلتووری هاوژینیی ئاشتی خوازانەو ئازادی لە کوردستاندا ڕیشەی لە کۆن دایە، کوردستانێک کە بووەتە هێمایەک لە ئاستی جیهانی دا.

ئێمە بە هیواین کە ئاوارە مەسیحییەکانمان بەوپەڕی سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و چالاکی و ژیانێکی تازەو پاوەجێ دەست پێ بکەنەوە.

بارزانی ڕوو لە مەسیحی و کریستیانەکان وتیشی: ئێمە لە وڵاتێکڕدا دەژین و چارەنووسێکی هاوبەشیشمان هەیە و ئێوەش بەشێکی دانەبڕاوەو خۆشەویستی جەماوەری کوردستانن، ئێوە لە وەدی هاتنی مافی چارەی خۆنووسین و مافی دادگەرانەی خەڵکی کوردستان بەشدار دەبن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا گەییشتنی جێژنی پاکی لە مەسیحی و کریستیانەکانی عێراق و جیهان پیرۆز کردو ئاواتی ژیانێکی ئاوێتە بەختیاری و سەربەرزیی بۆ خواستن.

عەبادی وتیشی: ئەم جێژنە هاوکاتە لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەیانەی کە هێزە پاڵەوانەکانمان لە شەڕی دژی داعش دا مسۆگەری دەکەن.