بڕیاره 6ی نۆڤیمبێر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مان بەڕێوە بچێت
خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستانی ئێراق لە ڕێکەوتی 6ی نۆڤیمبێری 2017 و له بارودۆخی ئاسایی و یاساییدا، پێویسته له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی کوردستان24 ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ک کۆمیسیۆن ده‌ستیان به ئاماده‌کارییه پێویسته‌کان کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که، به‌ڵام پێویسته پێش دوو مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا دیاریکراوه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له کۆمیسیۆن بکات تا هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامبدرێت".
جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌و کارانه کرد، که له ئێستاوه کۆمیسیۆن ئه‌نجامیداون، تا پێدویستییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان له یه‌ک کاتدا ئه‌نجامبده‌ن و له‌وباره‌یه‌وه گووتی" ئێستا ستافه‌کانمان ته‌واون و کارکردن بۆ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و تۆماری به‌شدارانی راپرسی که دوو تۆماری جیاوازن، له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنی ته‌کنه‌لۆژیای پێویست و پێشکه‌وتوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆمیسیۆن ئه‌وه‌شی گووت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی 6ی نۆڤیمبێری 2017خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان که ئه‌م خوله‌ی ئێستایه، سوێندی یاساییان خواردووه و وه‌ک یه‌که‌م رۆژی کاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌ژمارده‌کرێت، که‌واته ده‌بێت رۆژی 6ی نۆڤیمبێری 2017 که به گوێره‌ی رۆژمێری زایینی ده‌کاته 4 ساڵ، پێویسته هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، چونکه له‌و رۆژه‌دا واده‌ی ئه‌م خوله کۆتایی دێت. به‌ڵام وه‌ک له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، ده‌بێت 60 رۆژ پێشتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستان بکات، تا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که ئێستا به چڕی هه‌نگاوه‌کان ده‌ستی‌پێکردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان، دکتۆر جوتیار عادل گووتی" دیاریکردنی ئه‌و رۆژه له ده‌ست کۆمیسیۆن نییه، به‌ڵام وه‌ک بۆچوونی تایبه‌تی خۆم، به گونجاوی ده‌زانم ریفراندۆمه‌که‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کاندا بکرێت".
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی 22 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌که ته‌رخانکردووه.